[EIGHT]

332 44 119
                                    

—🖤📸—

—🖤📸—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🖤📸—





...





Author's POV:





"ئەی تۆ نەدەبووایە ئێستا لە لای گەورەم بیت؟!"
تێیهیۆنگ بە گومانەوە پرسی، بە توندی قۆڵی ساکی گرت و لە شوێنی خۆی هەڵیساندەوە.
"نەکا بڵێی ڕاتکردوە؟!"
بە ڕووخسارێکی گرژ و دەنگێکی زبرەوە پرسیاری لە ساکی کرد.



ساکی هەستی بە ئازار کرد بەهۆی گرتنە توندەکەی تێیهیۆنگ لەسەر قۆڵی بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەدا، ئەو زیاتر هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی فرمێسکەکانی دەدا دەیویست ئیتر لە پێش چاوی ئەم پیاوەی کە ژیانی ڕزگارکردوە نەگریەت، بەڵام هەرکە بیری لە پرسیارەکەی کردەوە شڵەژا، بە خێرایی سەری خۆی بەرز کردەوە و سەیری ڕووخساری تێیهیۆنگــی کرد کە بەهۆی تاریکی شوێنەکەوە بە ئەستەم دەیتوانی ڕووخسارە قۆزەکەی ببینیت.



بۆ ساتێک بیری کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جوان و بەڕێزانە وەڵامی بداتەوە و وشەکانی لە نێو بیری خۆیدا ڕێکدەخست.
"ئێ... نەخێر گەورەم!
سوێند دەخۆم من ڕامنەکردوە!"
ساکی بەوپەڕی ڕێزەوە وتی کاتێک دەنگی بەهۆی گریان و قیژە بەرزەکانیەوە نوسا بوو.



تێیهیۆنگ برۆکانی گرژ کرد، قۆڵی ساکی توندتر گرت و سەیری نێو چاوەکانی کرد.
"هـهـ وا ئەزانی من گەمژەم؟
چۆن بتوانم باوەڕت پێ بکەم؟!"
بە گاڵتەجاڕیەوە وتی بەڵام هێشتا دەربڕینی سەر ڕووخساری زۆر جدی دەرئەکەوت.



ساکی بە ترسەوە سەیری ئەوی کرد کاتێک لە ژێر گرتنەکەی تێیهیۆنگ هەڵئەرزی بەهۆی ترس و شڵەژانەوە، هێشتا دەستێکی بە توندی بە سنگیەوە گرتبوو.
"بڕوام پێبکە گەورەم! بەڕێز کـیم خۆی ڕێگای پێدام کە بڕۆم!
ئەگەر متمانەم پێ ناکەیت دەتوانیت خۆت لێی بپرسیت!"
وەڵامی دایەوە، تەنها دەیویست هەرچی زووە خۆی لە ژێر گرتنەکەی ڕزگار بکات و لەم دۆزەخە بڕواتە دەرەوە، وەک ئەوەی ئەمڕۆ بەخت حاشای لە ساکی کردبێت هەموو شتێک دژی ئەو دەوەستێتەوە...



You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 11 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now