[THREE{

216 48 44
                                    

—🤎🧸—

—🤎🧸—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🤎🧸—





...





Saki's POV:





لەسەرئەژنۆکانم دانیشتبووم و خەریکی پاکردنەوەی زەویەکە بووم لە ژووری کەنیزەکان کاتێک یەکێک لە کچەکان بە بۆڵە بۆڵ و گریانەوە هاتە ژوورەوە.

بەپەلە هەموو کچەکانی ئەوێ لە دەوری کۆبوونەوە و دەستیان کرد بە پرسیار کردن بۆ ئەوەی بزانن چی وای لێ کردوە بگریت و وا غەمبار بێت.

ئەوە شتێکی هەمیشەیی ئەوانە، هەردەم بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن لەبەردەم یەکتری وەک ئەوەی زۆر یەکیان خۆشبوێت و لە خەمی یەکتر دابن بەڵام تەنها من دەزانم کە هەر یەک لەو کچانەی ئێرە چەند ڕق لە دڵن بەرامبەر بە یەکتر.

هەر ئەوەندە یەکێک لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە هەموو ئەوانی تر تێکڕا دەست دەکەن بە باسکردنی بە شێوەیەکی خراپ و قێزەون وەک ئەوەی خۆشیان هەر وەک ئەو کەسە نەبن.

هەموو ئەوانەی لێرەن سۆزانین و پارە وەردەگرن لە شوێنی فرۆشتنی جەستەیان بە پیاوی خانەدان و دەوڵەمەند.

وە جگە لەوەش هەموویان ناخیان پیسە وەک ئەو تەنییە ڕەشەی کە لە دوای ئاگر کەوتنەوە دروست ئەبێت.

سوپاس بۆ خوا کە من یەکێک نیم لەوان، ڕاستە من لە شوێنێکی ئاوا قێزەون کار دەکەم بەڵام من ناچار بووم تەنها بۆ ئەوەی نەختێک پارە بەدەست بهێنم و بتوانم هەندەک لە دەرمانەکانی باوکمی پێ بکڕم و بژێوی ژیانی خۆمان دابین بکەم.

من لێرە تەنها خزمەتکارێکم و خەریکی پاکردنەوەم ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەیە کە بەڕێوبەری ئێرە کە ئێمە بە خاتوون بانگی دەکەین بە شێوەیەک دایکمی دەناسی وە ئەو کاتێک دایکم داوای یارمەتی لێ کرد وتی کە وەک یارمەتیەک تەنها دەتوانێت هەر ئەوەندەمان بۆ بکات کە کارێکی شیاو بە من بدات کە ئەویش پاک کردنەوەیە، لەبەر ئەوەی دایکم ئیتر توانای ئەم جۆرە کارانەی نەماوە و دەبێت ئاگاداری باوکە نەخۆشەکەم بێت بۆیە من ناچارم ئەوە بکەم.

"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now