[FOUR]

291 40 44
                                    

—🌚🩶—

—🌚🩶—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🌚🩶—





...





Author's POV:





کاتێک ساکی ئەوێی جێهێشت نامجون تەنها لەو شوێنە ڕامابوو کە کەمێک پێش ئێستا ساکی لێی وەستا بوو، مێشکی بە تەواوی سەرقاڵ بوو بەوەی ئەوە لێک بداتەوە کە ئێستا ڕوویدا لێرە.

باوەڕی بەخۆی نەدەکرد کە بەم شێوەیە کچێک بیر و هۆشی داگیر کردوە هەر لە یەکەم دیداریانەوە، باوەڕی بەوە نەدەکرد تەنها بە یەک جار سەیرکردنی چاوە ڕەشەکانی ناتوانێت ئەو لە دڵ و دەروونی دەربکات.

ئەو هەوڵی دەدا باوەڕ بەخۆی بهێنێت کە ئەوە تەنها شتێکی ئاسایی و کاتییە، وەک ئەوە بیری دەکردەوە ئەگەر بێت و جارێک لەگەڵی بێت و تەنها بۆ جارێک کاتی لەگەڵ بەسەر ببات ئەوا ڕزگاری دەبێت لەوەی بیری لێ بکاتەوە.

بۆیە هەر زوو بڕیاری ئەوەی دا بۆ شەو داوای بکات لە خاتوونی میوانخانەکە و هەموو ئەو شتانەی کە دەیەوێت لەو شەوەدا لەگەڵی تاقیبکاتەوە وە وەک ئەوەی کە هەردەم کردویەتی... هەرکە کاری لەگەڵ کچە تەواو بوو دەری بکات لە ژوورەکەی.

لە کۆتاییدا ئەوەی بۆ ئەو پیاوە گرینگە ئەوەیە کە بۆی دەرکەوت حەز و ئارەزووەکانی هێشتا وەکو خۆیانن و ئەو شتەی کە لێی دەترسا ئەم ماوەیە تەنها بیرکردنەوە گەمژانەکانی خۆی بوونە.



نامجون لەم بیرکردنەوانە دابوو کاتێک گوێی لە دەنگێک بوو لە لاکەی تریەوە، ئاوڕی دایەوە و بینی ئەوە ئەو بازرگانەیە کە بە نیازە مامەڵەی لەگەڵ بکات.
"سڵاو بەڕێز کـیم، بەخێربێیت بۆ تۆکـیۆ!"
پیاوەکە بە دەنگێکی بەرز و پڕ جۆشەوە وتی کاتێک لە نزیک مێزەکەی نامجونەوە وەستا بوو، دەستی خۆت بەرز کردەوە بۆ ئەوەی تەوقە لەگەڵ نامجون بکات.



نامجون زۆری لە خۆی کرد بۆ ئەوەی زەردەخەنەیەک بکات چونکە ئەو هێشتا لە بیری ئەو کچە دابوو کە شێتانە سەرنجڕاکێش بوو بەلایەوە، لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و وەڵامی دایەوە.
"ئۆهـ بەڕێز ئیکاری سڵاو، سوپاست دەکەم.
فەرموو دانیشە"
تەوقەکەی گۆڕیەوە لەگەڵ پیاوە هاوپیشەکەی خۆی، و بە دەستەکەی تری ئاماژەی پێدا کە لەسەر هەمان مێز بەیەکەوە دابنیشن.



"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now