[SIX]

257 47 114
                                    

—🖤💍—

—🖤💍—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🖤💍—





...





Author's POV:





"گەورەم، سۆزانیەکەت لێرەیە"
تێیهیۆنگ وتی و زەردەخەنەیەکی لار لەسەر لێوەکانی نەخشابوو.



نامجون لە ژوورەکەیدا دەمێک بوو بە بێ ئۆقرەیی چاوەڕێی ئەوە بوو گوێی لە قسەیەکی ئاوا بێت، بە فیزێکەوە زەردەخەنەی کرد لەبەردەم خۆیەوە کاتێک لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشت بوو.
"بینێرە ژوورەوە"
بە دەنگێکی جێگیر و توندەوە وەڵامی دایەوە، دەستی برد بۆ یەخەی کراسەکەی و تۆزێک ڕێکی خست کە سێ قۆپچەی سەرەتای لێ کرابۆوە و سنگە پتەوەکەی دەرخست بوو.



چەند چرکەیەکی نەخایاند کە دەرگاکە کرایەوە و نامجون هەستی بە دەنگی تەقە تەقی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی ئەو کچە کرد کە دەمێکە چاوەڕێیەتی، چاوەکانی بەرز کردەوە بۆ ئاڕاستەی دەرگاکە و بۆ ساتێک هەموو شتێک لە دەوریدا بێدەنگ بوو، هەستێکی سەیر و سەمەرە لە قۆڵایی ناخیدا دروست بوو...

باوەڕی بەوە نەدەکرد ئەوە هەمان کچ بێت کە ئەمڕۆ چاوی پێی کەوتوە...

سەرسام بوو بوو، تەنانەت چاوەکانی بۆ چرکەیەک نەدەنوقاند بۆ ئەوەی سەرنجی هەموو ئینجێکی بدات، نەیدەتوانی سەرنجی لەسەر هیچ شتێکی تر بێت جگە لەو ئافرەتە گەنج و بچووکەی کە لەو کاتەوەی هاتۆتە ژوورەوە و دەرگاکە لە دوایەوە داخراوەتەوە لە شوێنی خۆی ڕەق ڕاوەستاوە.

ساکی تەنها لەوێ وەستا بوو کاتێک هەستی بە لەرزینی قاچەکانی دەکرد لە ژێر نیگا تیژەکانی نامجونــەوە، هیوای دەخواست ئەوە تەنها خەوێکی ناخۆش بێت و هەر چی زووە خەبەری بێتەوە، بوێری ئەوەی نەبوو تەنانەت هەنگاوێکیش بنێت هەرخۆی هەر لە سەرەتاوە نەیتوانی خۆی هەنگاو بنێتە نێو ژوورەکەوە بۆیە تێیهیۆنگ تۆزێک بە زەبرەوە قۆڵی گرت و کردیە ژوورەوە.

بەڵام نا...
ساکی بۆی دەرکەوت کە ئەوە هەرگیز خەوێکی ناخۆش نیە...
ئەوە واقعێک بوو کە بۆ تەواوی ژیانی ترسی هەبوو لە ڕوودانی، بۆ ساکی وەک ئەوە وابوو لە کابوسێکی تۆقێنەر بێت کە هەرگیز توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی نیە.

"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now