[TWO]

204 40 26
                                    

—🤎✨—

—🤎✨—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🤎✨—





...





Joonie's POV:





ئاهـ، لە کۆتاییدا گەیشتینە شوێنی مەبەست.
ئەو شوێنەی کە هەست بە ئارامی و خۆشیەکی زۆر دەکەم هەر جارێک کە بۆی دێم، تۆکیۆ.
شارە دڵگیرەکەم.

ئەو شارەی کە تەمەنی منداڵیم تێیدا بەسەر برد و گەورە بووم لێی، ئای خوایە ئێستاش بیرمە کە چۆن گواستمانەوە بۆ ژاپۆن، تەمەنم شەش ساڵ بوو کاتێک لەناکاو جەنگ هەڵگیرسا لە نێوان کۆریا و ژاپۆن...

ژاپۆن دەستی بەسەر کۆریا داگرت، وە کۆریەکانی دەچەوساندەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئێمە لە خێزانێکی خانەدان و دەوڵەمەند بووین ئەوە شتێکی مەحاڵ بوو کە بتوانن ئازارمان بدەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر زوو هەموو خێزانەکەم لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە کۆریا جێبهێڵن و بڕۆن بۆ شوێنێکی ئارامتر، کە ئەویش تۆکیۆ بوو لە ژاپۆن.

بەڵام دوای ماوەیەک دوبارە گەڕاینەوە کۆریا ئەو کاتەی شتەکان ئارامتر بووبوونەوە لەوێ لە چاو جاران، وە لەو کاتەوە ئیتر ئێمە بۆ هیچ شوێنێک نەڕۆیشتین و جێگیر بووین لە نیشتیمانی خۆمان.

هەرچەندە ئەم قسەیە بۆ من ناگونجێت...
من هەرگیز جێگیر نابم، من بازرگانم بۆیە دەبێت بەردەوام لە گەشت دابم بۆ وڵاتە جیاوازەکان تاوەکو کارەکەم بەرەو پێش ببەم و بتوانم فراوانی بکەم، تەنها بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێک جێ پەنجەی خۆم جێبهێڵم.

دەبێت بەردەوام لە گەڕان دابم بۆ ئەوەی پەرە بە کارەکەم بدەم و زیرەکی خۆم بۆ هەمووان بسەلمێنم، دەبێت هەموو جیهان بزانێت کە کـیم نـامـجون کێیە!

وە ئێستاش هەر بەهۆی کارەکەمەوەیە کە هاتوومەتەوە ئەو شوێنەی کە منداڵیم تێیدا بەسەر بردوە.



"هێی! کیم نامجون!"
لەناکاو گوێم لە دەنگی تێیهیۆنگ بوو کە منی وەستاند لەوەی ئیتر بیر لە ژیانم بکەمەوە.
"ئێمە گەیشتین، خەیاڵت لە کوێیە؟
ئەوە چەندەمین جارە بانگت بکەم!"



"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now