[SEVEN]

285 46 122
                                    

—💛🌟—

—💛🌟—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—💛🌟—





...





Saki's POV:






"گـ-گەرەم مـ-من لە سوڕی مانگانەدام!"
بە دەنگێکی بەرز و دوو دڵیەوە وتم کاتێک چاوەکانم بە توندی داخست بوو، نەفرەتم لە خۆم دەکرد کە شتێکی وا گەمژانەم وت.



ئەوە زۆر شەرمەزارکەرانەیە وە لە هەمان کاتدا دەترسام لەوەی کە ئەو باوەڕم پێ نەکات یاخود گرینگی بەوە نەدات.

بەڵام ئەوەی کە سەرسامی کردم بێ دەنگیەکەی ئەو بوو، بە ترسەوە چاوەکانم کردەوە و بە هێواشی ڕووی خۆم بۆ لای ئەو سوڕاندەوە، ڕووخسارە گوماناویەکەی ئەوم بینی.

بۆ ساتێک وا هەستم کرد کە ئەو باوەڕم پێناکات و دەزانێت کە درۆ دەکەم کاتێک بەم شێوەیە سەیری دەکردم، شڵەژام، دەمویست شتێک بڵێم بەڵام چەند هەوڵم دەدا هیچ وشەیەک نەداهاتە سەر زارم.

هەرکە من لە هەوڵی دۆزینەوەی وشەکانم دا بووم لەناکاو ئەو لەسەر جەستەم هەڵسایەوە و ئیتر ئازادی کردم، بە هێمنی دانیشت لەسەر لایەکی قەنەفەکە کە زۆر نزیک بوو لە قاچە ڕووتەکانمەوە، سەرمسوڕما لە کاردانەوەکەی، ڕووخساری زۆر سارد و سڕ دەردەکەوت کە هیچ هەستێکی تێدا بەدی نەدەکرا.

لە شوێنی ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەم بەوەی کە ئەو لەسەر جەستەم لاچوە و هەڵسمەوە لە شوێنی خۆم بیرم لەوە دەکردەوە کە لەوانەیە ئەوم زۆر توڕە کردبێت و هەر لێرە کۆتایی بە ژیانم بهێنێت لەهەر ساتێکدا بێت.

بە نزیکەیی دەنگێکی پڕ ترس لە دەمم دەرچوو کاتێک ئەو دەستی بۆ لای مێزەکەی بەردەممان برد، چاوەکانم فراوان بوون و بە خێرایی لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە و دانیشتم، دەستەکانم لە لاکانی خۆم دانابوو و بە توندی ڕۆخی قەنەفەکەم دەگوشی.

بە تەرکیزەوە سەیری ئەوم دەکرد کە دەیەوێت چی هەڵبگرێت، چەکەکەی بۆ کوشتنم؟
خواردنەوەکەی تاوەکو بەزۆر دەرخواردم بدات و سەرخۆشم بکات؟
یاخود جگەرە و چەرخەکەی تاوەکو جەستەم بسوتێنێت بە ئاگری جگەرەکەی و ئەشکەنجەم بدات هەروەک چۆن زۆربەی سۆزانیەکان وایان بەسەر هێنراوە لە کاتی خۆشی بەخشین بە پیاوەکان.

"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now