[FIVE]

212 44 26
                                    

—🩶🔗—

—🩶🔗—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🩶🔗—






...





Saki's POV:





ئاهـ لە کۆتاییدا کەمێک ئاسودەیی، هاتمە ئەو ژوورە بچوکەی کە لە میوانخانەکە هەیە کە بۆ ئەو خزمەتکارانە دانراوە کە لێرە کاردەکەن، تەنها بۆ ئەوەی بۆ چەند خولەکێک پشوو بدەم پێش ئەوەی دوبارە دەست بە کار بکەمەوە، تەواوی ئەمڕۆ خەریکی پاکردنەوەی ئەو ناوە بوومە بێ ئەوەی یەک خولەک بوەستم ئێستاش دەبێت بوەستم تا میوانخانەکە بە تەواوی چۆڵدەبێت و بڕۆم شوێنی میوانەکانیش پاک بکەمەوە...

کات زۆر درەنگە بەڵام ئەوە کاری ئێمەیە لێرە، دەبێت تا نزیکی بەرەبەیان لێرە بین و خەریکی پاکردنەوەی ئەو پیسیانە بین کە ئەوانی تر دروستی دەکەن.

هەرچەندە ئەمڕۆ کارێکیان پێم کرد کە زۆر زیاتر قێزی لێ دەکەمەوە لەو کارەی کە خۆم دەیکەم...

پاکردنەوە و بە کەم سەیرکردنم لە لایەن ئەوانی تر زۆر بەلاوە باشترە وەک لەوەی وەکو سۆزانیەک مامەڵەم لەگەڵ بکرێت و سەیر بکرێم!

هەمووی بەهۆی ئەو ڕینا نەفرەتیەوە بوو، ئەگەر ئەو هێندە گەمژە نەبایە و بەڕێز کیمـی توڕە نەکردایە ئەمڕۆ ئەوا بەم شێوەیە پێویستی نەدەکرد من بکەنە قوربانی و بمنێرن بۆ ئەوەی خواردنەوەی پێشکەش بکەم.

ئای خوایە بەڕێز کـیم...

ئەو زۆر... تەنانەت ناتوانم ئەو هەستە ڕوونبکەمەوە کە لەو کاتە بۆم دروست بوو کە بینیم...

وەک ئەوە وابوو بیەوێت بە نیگاکانی ڕوحم بکێشێت و لەناوم ببات، وەک ئەوەی بیەوێت بەم شێوە سەیرکردنە لاوازم بکات و دەستم بەسەردا بگڕێت...

هەستێکی زۆر سەیر لە ناخمدا هەیە، هەستێک کە پێم دەڵێت شتێکی باش لە ئارادا نیە بە پێی دەربڕینی چاوەکانی...

چاوەکانی زۆر تیژ بوون بە ڕادەیەک وای دەکرد بترسم لەوەی کە زیاتر سەیری بکەم نەوەک شتێکی خراپ ڕووبدات هەر لەوێ.

"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now