[ONE]

230 48 50
                                    

—🖤🔗—

—🖤🔗—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—🖤🔗—





...





Author's pov:






20th centuries.
سـەدەی بـیـســتـەم.






ئەو وەک هەمیشە لە نێو شەمەندەفەر بوو بۆ ئەوەی بگات بەو وڵاتەی کە مەبەستیەتی وە بە دڵنیایەوە ئەوە بۆ کارە بازرگانیەکانیەتی، بێگومان ئەو لەو بەشەی شەمەندەفەرەکە بوو کە تایبەت بوو بە کەسە خانەدان و دەسەڵاتدارەکان، ئەوانەی کە هەمیشە وا هەژمار دەکرێن وەک ئەوەی زۆر جیاواز بن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خانەدان نین و دەوڵەمەند نین، بەڵێ بابەتی چینایەتی.

ئەوە سەردەمێکە کە هەموو شتێک دەربارەی ناو و هێز و دەسەڵاتە!

سەردەمێک کە تەنها ئەوانەی لە خێزانێکی خانەدان و سەرمایەدارن حسابیان بۆ دەکرێت.

ئەوانەی کە بەم شێوەیەن باشترین ژیانیان هەیە و هەرگیز سەختی و ناخۆشیان نەبینیوە بەڵام ئەی چی دەربارەی ئەوانەی کە پێچەوانەی ئەوانن؟

بێگومان هەرگیز نەیانتوانیوە ژیانێکی ئاسودە و ئارام بەسەر ببەن...

هەردەم کۆیلە و ژێردەستەی دەسەڵاتدارەکانن.

هەروەها، ئەوە سەردەمێکە کە ئافرەتان هیچ نرخێکیان نیە، بە تایبەت ئەوانەی کە لە خێزانێکەوە نەهاتوون کە لە ئاستی ئەوان بن!

وەک ئەوەی ئەوان کۆیلە بن، وە مرۆڤ نەبن بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بە ناشرینترین شێوە!

وە لێرە پیاوێک هەیە...

پیاوێک کە هەموو کەسێک دەیناسێت و بەو پەڕی ڕێز و خۆشەویستیەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، وەک ئەوەی کاتێک پێ دەنێتە ئەو شوێنەوە هیچ کەسێکی تر بوونی نەبێت جگە لە ئەو.



"ببورە گەورەم، بەڵام ئایە چۆن دەتوانم خزمەتی ئێوەی بەڕێز بکەم؟"
کچێکی گەنجی جوان کە دیار بوو یەکێکە لەو کارگوزارانەی کە لە نێو شەمەندەفەرەکە کار دەکەن بۆ بەشی تایبەتی، لەو پیاوەی پرسی کە لەسەر کورسیەکەی بە ئاسودەیی دانیشتبوو وە لەگەڵ کتێبێک لە نێو دەستەکانی دا کە لەوەتەی لە شوێنی خۆی دانیشتووە خەریکی خوێندنەوەیەتی.



"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now