Part 3

279 35 17
                                    

هێز لەوە نیە لە بیرت کردووە
هێز یانی بیرتە و بەڵام کاریگەری نیە




" جین تۆ باشیت ؟ "
تای پرسی کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوون و بەرەو ماڵەکەی تای ئەچوون

" ئهم ئێستا باشم "
وتی و بزەیەکی کرد

" هەر بەڕاستی بڕیارت داوە لای ئەو بمێنیتەوە ؟"
تای پرسی

جین سەری داخست و بێدەنگ مایەوە
تای هەستی بەو نیگەرانیە زۆرەی جین کرد ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و ڕووی کردە جین

" ئایە ئەو هەڕەشەت لێ ئەکات ؟ "
وتی و جین بە خێرایی سەیری کرد

" ئـ ئێهـ تەنیا ... "
جین نەیئەزانی چی بڵێت بێگومان ئەو ترساوە، مین یۆنگی کەسێکی توندڕەوە و هەرچیەکی کە بیڵێت ئەیکات، ئەترسا ئەگەر بە تای بڵێت شتەکان خراپتر بن

" جین ئەتوانی متمانەم پێ بکەیت تەنیا پێم بڵێ "
تای بە هێمنی وتی

" ئەگەر ئەوە نەکەم کە ئەیڵێت براکەم ئەکوژێت "
وتی و سەری داخست

" بە نەفرەت بێت "
تای بە توڕەیی وتی و دانەیەکی کێشا بە سوکانەکەدا

" تکایە تەنیا لێ بگەڕێ ئەوە ئەکەم کە ئەیڵێت ئەوکات هەموو شتێک باش ئەبێت "
جین بە تکاوە وتی

" چی ؟ هەموو شتێک باش ئەبێت ؟ چی دەربارەی من و هەستەکانم ؟ "
تای بە توڕەییەوە وتی

جین شۆک ببوو و بە چاوی فراوانە سەیری تایهۆنگی کرد
" چی ؟ "

" هیچ شتێک ، تەنیا ڕێگە بەوە نادەم تۆ لای ئەو
بمێنیتەوە "
تای وتی و ئۆتۆمبێلەکەی خستەوە کار

هەتا ماڵەوە هیچ یەکێکیان قسەی نەکرد
جین بیری لەوە ئەکردەوە کە مەبەستی چی بوو لە هەستەکان ؟ ئایە ئەوی بە دڵە ؟

تای بیری ئەکردەوە کە چۆن ئەم شتانە ڕێک بخات ، پێویستە بەرگری لە جۆنگکوک بکات و جین لەلای خۆی بهێڵێتەوە ئەمەش واتای ئەوەیە لە دژی یۆنگی بوەستێت

بەڵام ئایە یۆنگی هێندە کەسێکی ئاسانە و کۆڵ ئەدات ؟

" ماڵەکەت زۆر جوانە "
جین بە بزەوە وتی کاتێک سەیری ماڵەکەی ئەکرد

" پێم وایە تۆ زۆر جوانتریت "
تای وتی

جین پێکەنینێکی کەمی کرد و لەسەر قەنەفەکە دانیشت
" ئهمم ، بێگومان من زۆر جوانم "

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now