ئەوانەی سەمایان ئەکرد بە شێت ناوبران
لەلایەن ئەوانەی گوێیان لە مۆسیقا نەبوو☆
☆
☆
☆کاتژمێر ١٢:٣٠ شەو
دووبارە خەڵکەکە ڕژانەوە سەر شەقامەکە کاتێک ئۆتۆمبێلە گران بەهاکان دەرکەوتن و سەرنجی خەڵکەکەی بەلای خۆیاندا ڕا ئەکێشا
جین لەناو خەڵکەکەدا تەنیا و تەنیا چاوی بە دوای تایدا ئەگێڕا دوای ئەوەی کات و ناونیشانی شوێنەکەی پێدا
ئێستاش بە جوانترین شێوە خۆی ڕازاندۆتەوە و چاوەڕێی ئەو کوڕەیە کە سەرنجی ڕاکێشاوە
بێگومان جین لەگەڵ جیمیندا هاتووە بەڵام جیمین لە ئێستادا خۆی بە کچەکانەوە سەرقاڵ کردووە کاتیان لەگەڵدا بەسەر ئەبات و ئاگاداری جین نەماوە
جەستەی جین لەرزێکی پێدا هات کاتێک گوێی لە دەنگی ئۆتۆمبێلێک بوو و دەنگی کچەکان بەرز بوونەوەجین : ئۆهـ نەفرەت مین لێرەیە .
بەدەم خۆیەوە وتی و هەستی بە ترس ئەکرد
چونکە یۆنگی جینی بە دڵە و هەمیشە گێچەڵی پێدەکات و بێزاری ئەکات
ساتی دواتر مین یۆنگی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و کچەکان لە دەوری کۆبوونەوە بەڵام یۆنگی ئەوانی فەرامۆش کرد و بەرەو جین چوو کە بە ترسەوە سەیری ئەکردیۆنگی : سڵاو جوانکیلە .
بە بزەیەکی لارەوە وتیجین هەوڵی ئەدا کە بوێر و نەترساو دەربکەوێت قۆڵەکانی نزیک سنگی ئاڵاند
جین : ئێستاش چی مین ؟ ئەتەوێت لەسەرەتاوە شەوەکەم لێتێک بدەیت ؟
یۆنگی : حەزم لە ناوەکەم ئەبێت کاتێک لە دەمی تۆوە دێتە دەرەوە
وتی و نزیک بوویەوە لە جین و قۆڵەبەهێزەکانی لە کەمەری جین ئاڵاند سەری نوقمی ملی کرد
جین بەرگری ئەکرد بەڵام بێسوود بوویۆنگی : تەنیا دەرفەتێکم پێ بدە ، بەڵێن بێت بتکەم بە خۆشبەختترین کەس
جین : تەنیا لێم دوورکەوە هەست بە قێزەونی ئەکەم لە نزیکت .
جین وتی کاتێک هەوڵی ئەدا یۆنگی لە خۆی دووربخاتەوە ئەمەش یۆنگی توڕە کرد و توندتر جینی نوساند بە خۆیەوە وای لە جین کرد ناڵەیەکی بە ئازار بکاتیۆنگی : لەمەوبەدوا من هێزت لەگەڵدا بەکار ئەهێنم .
جین : خەون ببینە من لەگەڵ تۆ بم .
جین بە ڕەقی وتی و سەیری چاوەکانی یۆنگی ئەکرد و یۆنگی بە بزەی لارەوە سەیری جینی ئەکرد هەتا دەنگی ئۆتۆمبێلێک سەرنجی هەردووکیانی ڕاکێشا

YOU ARE READING
شەقامەکانی تۆکیۆ
حركة (أكشن)واتە .... ئەو خۆشەویستیەی کە باست ئەکرد تەنیا ڕۆڵ گێڕان بوو ؟ من بە ئەستەم متمانە بە مرۆڤەکان ئەبەخشم وە تۆش.... تۆش پشتی ئێمەت لە زەویدا .! من قەرەبووی هەموو شتێک ئەکەمەوە و باجی هەڵەکەم ئەدەم