Part 8

151 24 5
                                    

ئازارێک ناخ داگیربکات
ڕووخساریش وێران ئەکات




تێپەڕینی سێ هەفتە 》》》

تایهۆنگ بە بەتاڵی لە ئۆفیسەکەیدا دانیشتبوو و کەوتبوویە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە

tae pov

ژیانم هیچ ئاسایی نیە ، وا هەست ئەکەم لە شتێکم کەمە و بەشێکی زۆر لە ژیانم بەتاڵە

من کەی بەو شێوەیە بووم ؟ تەنانەت کەسێکیشم نیە ئەم هەستانەی ناخمی بۆ باس بکەم
کەمێک خۆم ئاسوودە بکەم
بەڵام خۆ ئاسوودە کردن لە چی ؟

هەمیشە هەست بە خیانەت و ناپاکی و دوو ڕووی ئەکەم لە خۆمدا
وا هەست ئەکەم کەسێکی خراپ بووم
بیری تۆکیۆ ئەکەم ... بیری جین ئەکەم
چاوەکانی و دەنگی و پێکەنینەکەی لە مێشکم دەرناچێت
جوڵەکانی و خەوتنی و ئامادەکردنی خواردن و نوکتەکانی
هەست ئەکەم بەوانەوە ئەژیم
هەمیشە مێشکم بە جینەوە سەرقاڵە .. ئایە ئەمە هەستی خۆشەویستیە ؟

بیری هاوڕێکانم ... جیمین و جۆنگکوک ئەکەم
بیری ئەو کاتانەی پێکەوە بەسەرمان ئەبرد
هەرچەندە ماوەیەکی کەم بوو بەڵام بێ ئاگاداری خۆم ئەوان بوون بە بەشێکی گرنگ لە ژیانم
ئایە ئەمە لەبەر ئەوەیە کە منیش بووم بە ئەندامێکی خێزانەکەیان ؟

گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو
" وەرە "

بەردەستەکەم هاتە ژوورەوە و ڕێزی نیشاندا
بەڵێ لە دوای ئەوەی دۆسیەکەی تۆکیۆم تەواوکرد پلەم بەرز کرایەوە
گەیشتمە ئەو پلەیەی کە تەواوی ژیانم چاوەڕێی بووم
بەڵام تەنانەت نەیتوانی وام لێبکات زەردەخەنەیەکیش بکەم

" گەورەم فەرمانت دابوو هەواڵی دەستبەسەر کراوەکانی تۆکیۆت پێ بدەمەوە "

کاتێک گوێم لەوە بوو پەرۆشیەکم بۆ دروست بوو
" بڵێ "
بە خێرایی وتم

" ئەوان هەفتەی داهاتوو ئەگوازرێنەوە بۆ زیندانی **** و ڕۆژی دواتر ڕاستەوخۆ لە سێدارە ئەدرێن "

خورپەیەک بە دڵمدا هات
ئایە ئەمە کۆتایی ئەوان ئەبێت ؟

" ئەتوانی بڕۆیت "
وتم و دووبارە ڕێزی نیشاندا و پاشان چووە دەرەوە

بەنەفرەت بیت
سەرم خەریکە ئەتەقێت
پێویستە چی بکەم ؟
پێویستە شتێک بکەم ؟ ئەو کەسانەی خۆم دەستبەسەرم کردن ڕزگاریان بکەم ؟

بە خێرایی ئۆفیسەکەمم بەجێهێشت و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە
هەر چ شتێک کە زۆر پێویستم پێی هەبوو پێچامەوە و ئەو بڕە پارەیەی کە کۆم کردبوویەوە هەڵم گرت
لە ڕاستیدا ئەوە بڕێکی زۆرە ، من بەتەنیا بووم و مووچەکەم زۆر بوو ئەمە زۆر بە ئاسانی بەشی دە ساڵم ئەکات جگە لەوەی کە بڕێکی زۆر زیاتریشم لە بانک داناوە

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now