Part 1

308 36 15
                                    

هاوسەرگیری سزادانە
وەک ئەوە وایە تۆ بڵێی حەزم لە کێکە
ئیتر تا مردن کێک بکەن بە دەمتەوە




tae pov

بەڕێگاوە بووم بەرەو فڕۆکە خانە و سیئۆڵ بەجێ ئەهێڵم
ئەرکێکی نوێم هەیە و زۆر بە پەرۆشم بۆی لە دوای هەر ئەرکێکەوە ئەزموونێکی نوێیە بۆ من و فێری شتانێکی زیاتر ئەبم
کاتێک بچووک بووم هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک باوکم ببم بە ئەفسەرێکی پۆلیسی بەهێز و گەورە و کەسە خراپەکان لە کۆمەڵگە لەناوببەم
ئەزانم ئێستا باوکم لە ئاسمان چاوی لە منە و ئەمبینێت
شانازیم پێوە ئەکات لەگەڵ هەر سەرکەوتنێکم
کاتێک باوکم لە ئەرکێکدا گیانی خۆی کردە قوربانی هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوە بوو تۆڵەی باوکم بکەمەوە و ڕێگە نەدەم خوێنی بە زیادە بچێت
لەگەڵ دەستگیرکردنی هەر خراپەکار و تاوانبارێک زیاتر هەست بە ئاسوودەبوونی ڕۆحی باوکم ئەکەم

گەیشتمە ناو فڕۆکە و دوای کەمێکی تر دەست بە فڕین ئەکات
چاوەکانم لێکنا هەتا کەمێک بخەوم بە دڵنیاییەوە لەوێ کاری زۆر چاوەڕێم ئەکات

.
.
.

لە کۆتایدا گەیشتمە تۆکیۆ لە ژاپۆن
چاوەکانم داخست و قۆڵەکانم کردەوە شنە بایەکە یاری لەگەڵ قژم ئەکرد
هەستێکی خۆشم هەیە لێرە
لەڕاستیدا یەکەم جارمە تۆکیۆ ببینم تەنیا لە سۆشیاڵ میدیا هەنێک لە شەقامەکان و خواردنەکانم بینیبوو
بە دڵنیاییەوە کاتێک ئەرکەکەم تەواوکرد کەمێک کات بەسەر ئەبەم و شوێنە خۆشەکانی تۆکیۆ ئەبینم

ئۆهـ گەمژە .. پێویستە کاتەکانم تەنیا و تەنیا لە کارەکەمدا بەکاربێنم نەک شتی بێمانا
خواردن هەر خواردنە گرنگ وزەم هەبێت بۆ کارکردن

لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتمە بنکەی پۆلیسەکە
چوومە ژووری بەڕێوبەر و ڕێزم نیشاندا

end pov

تایهۆنگ : سڵاو گەورەم من کیم تایهۆنگ ئەفسەرم لە بەشی نەهێشتنی تاوان لە سیئۆڵەوە .
بە دەنگێکی ڕێک و زمانی ژاپۆنی وتی

....: بەخێرهاتی ئەفسەر کیم منیش جانگ بەڕێوبەری بنکەکەم ، فەرموو لێرە دابنیشە .
جانگ وەڵامی دایەوە

* لێرە هەمووان بە ژاپۆنی قسە ئەکەن بۆ ئەوەی لە ژێر هەر ڕستەیەک نەنوسم بە زمانی ژاپۆنی ... *

تایهۆنگ لەسەر کورسیەکە دانیشت و جانگ داوای قاوەی کرد بۆ هەردووکیان

جانگ : ئەفسەر کیم پێم وابێت ئەزانیت ئەرکی ئەمجارەت چیە ڕاستە ؟

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now