Final

350 40 24
                                    

درۆیە هیچ شتێک لەبیرناکرێت
تەنیا تێئەپەڕێت




تای بەناو ڕاڕەوی بنکەکەدا ئەڕۆشت و لە کۆتایدا گەیشتە ژووری بەڕێوبەر

" سڵاو بەڕێز جانگ "
تای وتی دوای ئەوەی ڕێزی نیشاندا

" سڵاو لە تۆش ئەفسەر کیم بەخێر هاتیت "
جانگ وتی

" زۆر سپاس ، تەنیا بۆ ئەمە هاتبووم "
تای وتی و پەڕاوێکی لەبەردەم جانگ دانا

جانگ بە بێدەنگی دەستی کرد بە خوێندنەوەی و لە کۆتایدا سەری بەرز کردەوە
" کەواتە ڕێگە پێدانت وەرگرتووە هەتا ئەمڕۆ تاوانبارەکان بگوازیتەوە ؟ "
جانگ وتی

" بەڵێ "

" چی دەربارەی هەڵهاتووەکە ؟ "
جانگ پرسی و برۆیەکی بەرز کردەوە

" نەک هەرتەنیا ئەو بەڵکو سبەی چەند تاوانبارێکی تریش دەستگیر ئەکەم "
تای بە متمانە بەخۆبوونەوە وتی

" ئەم متمانە بەخۆبوونەتم خۆش ئەوێت ئەفسەر کیم سبەی چاوەڕێی دەستبەسەرکردنی تاوانبارەکان
ئەکەم "
جانگ وتی

" بە دڵنیاییەوە "
تای وتی و زەردەخەنەیەکی نامۆی کرد کە جانگ هیچ لێی تێنەگەیشت

" ئێستاش بە یارمەتیت من پێویستە کارەکانم تەواوبکەم "
تای وتی و ڕێزی نیشاندا

" ئەم پەڕاوەت بەجێهێشت "
جانگ وتی

" با بۆخۆت بێت "
تای وتی و چووە دەرەوە لە ژوورەکە

بەڕێگاوە بوو بەرەو زیندانەکان و لەوکاتەدا چاوی بە کای کەوت کە بەلایدا تێپەڕی

" هێی تۆ "
تای وتی و وای لە کای کرد بوەستێت

" بەڵێ "
کای وتی و بە پرسیارەوە سەیری تای کرد

تای کەمێک نزیک بوویەوە لە کای
" ئاگاداربە ئێستا تۆ یەکێکیت لە گومان لێکراوەکان "
تای بە چپەوە وتی و کای بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد

" پێت وایە نازانم ؟ کاتی ئاڵوگۆڕکردنی ماددەکان کە تۆ لەوێبوویت لە ئەرکی نهێنیدا نەبوویت بەڵکو تۆش هاوبەشی ئەوان بوویت "
تای بە بزەیەکی لارەوە وتی و کای چاوەکانی فراوان بوون

" ئـ ئێ گەورەم من ـــ "
کای بە شڵەژاویەوە وتی بەڵام تای ڕێگەی نەدا قسەکەی تەواوبکات

" نیگەران مەبە من وای دا ئەنێم نەمزانیوە ، تەنیا ئاگادارم کردیتەوە "
تای وتی و کای لە شۆکدا بەجێهێشت

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now