Part 5

193 25 43
                                    


شوشەیەک کە ئاشقی بەرد بێت
چارەنووسەکەی هەر شکان ئەبێت




tae pov

بە خێرایی بەرەو نەخۆشخانە ڕۆشتم دوای ئەوەی جیمین پەیوەندی پێوە کردم و وتی کە جین بە ئاگا هاتۆتەوە

سپاسگوزارم کە جین بە ئاگا هاتۆتەوە لەدوای هەفتەیەک ، ئەم هەفتەیە وەک ساڵێک بوو بۆ من و تەنیا لە ماڵەوە بووم ، بیر و هۆشم لای جین بوو
تەنیا چەند جارێک لەگەڵ جیمین بۆ خواردنەوە چوومە دەرەوە
لە دەرگاکەم دا و گوێم لە جۆنگکوک بوو کە وتی وەرە

چوومە ژوورەوە و ڕاستەوخۆ چاوەکانم کەوتە سەر جین
چەند لاواز بووە ، ڕەنگە بەفر ئاساکەی زەرد هەڵگەڕاوە و ژێر چاوەکانی ڕەش بوون
هیچ سەرنجێکی بەمن نەدا ، ئایە ئەو لە من توڕەیە ؟

گەروم پاک کردەوە
" سڵاو "
وتم بەوهیوایەی سەرنجێک بدات بە من بەڵام نەبوو

" سڵاو بەخێر بێیت "
جۆنگکوک وتی

" سپاس "
وتم و سەرنجم کردەوە سەر جین
" پیرۆزە ، ئێستا هەست بە باشتربوون ئەکەیت ؟ "
پرسیم

جین تەنیا سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد
بۆچی بەم شێوەیەیە ؟
بە پرسیارەوە سەیری جۆنگکوکم کرد

" هێی جین "
جۆنگکوک وتی

" باشم "
جین وتی بێ ئەوەی سەیرم بکات

جۆنگکوک پەیوەندیەکی بۆ هات سەیری موبایلەکەی کرد
" کەمێکی تر ئەگەڕێمەوە "
وتی و چووە دەرەوە

دووبارە گەرووم پاک کردەوە و چوومە شوێنەکەی جۆنگکوک لە نزیک جین دانیشتم

" جین "
بانگم کرد و بە ڕووخسارێکی سارد سەیری کردم

" هیچ شتێک بووە ؟ "
بە نەزانیەوە پرسیم

" ئەمویست یەکەم کەس کە ئەیبینم تۆ بیت ، بەڵام تۆ لەو ماوەیەدا تەنانەت سەردانیشت نەکردووم !"
جین بە ساردی وتی

ئەو ڕوونە لە دەربڕینی قسەکانی ناخی
بەڵام من بۆچی ناتوانم بەو شێوەیە بم ؟
چی پێبڵێم ؟ بڵێم نیگەران بووم بۆیە نەهاتم ؟ ئایە ئەمە بیانوویەکی باشە و قایلکەرە ؟

دەستەکانیم گرت و گوشیم
" بمبورە "
وتم و سەرم داخست

" ئەوە تاکە شتە کە ئەتوانی بیڵێیت "

" بەڕاستی داوای لێبوردن ئەکەم ، من زۆر نیگەران بووم بۆت وە تەنیا لە ماڵەوە مامەوە و مێشکم لەسەر خۆم نەبوو ، بەردەوام خۆمم ئەخواردەوە و خۆمم تاوانبار ئەکرد کە نەمتوانی تۆ ڕزگار بکەم تکایە لێم خۆشبە "

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now