Part 6

185 28 37
                                    

ویستیان بماننێژن
نەیان زانی ئێمە تۆوین




tae pov

لە جێگاکەم هەستامەوە دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو
ڕاستیەکەی تەواوی ئەم شەو نەخەوتووم
شتێکی سەیرە
ئایە من کەوتوومەتە ژێر کاریگەری هەستەکانم ؟
ئەفسەر کیمی بەهێز کە هەموو دۆسیەیەک بە ئاسانی چارەسەر ئەکات تەنانەت ئەگەر قورسترینیش بێت
بەڵام بۆچی لە دۆسیەیەکی لەم شێوە سادەدا تیاماوم ؟

" سڵاو تایهۆنگشی "
جیمین بوو بە بزە شیرینەکەیەوە

" سڵاو "

کەمێک ورد بوویەوە لە ڕوخسارم
" کێشەت چیە ئایە نەخۆشی ؟ "
بە نیگەرانییەوە پرسی

" نەخێر تەنیا نەمئەتوانی بخەوم ، چی هەیە ؟ "
پرسیم

" شتێکی وا نیە ، ڕاستی ئێمە من و جۆنگکوک سبەی بڕێکی زۆر لە ماددە ئەگوازینەوە پێم خۆشبوو تۆش بەشدار بیت ، دڵنیابە کە سەلامەت ئەبیت لەگەڵ
ئێمە "

سبەی ؟ کەوایە کاتم لەبەردەستدایە بۆ دانانی پلانێکی باش

گەرووم پاک کردەوە
" بێگومان "
وتم و جیمین زەردەخەنەی کرد
بۆچی هەست بە ناپاکی ئەکەم ؟ ئەمە کاری منە

" زۆر باشە براکەم دەی کەوایە سبەی ئەتبینمەوە "
وتی و ماڵئاوایی کرد پاشان ڕۆشت
گەرامەوە ژوورەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتم
هێشتا وشەی ' براکەم ' لە مێشکمدا ئەخولێتەوە

هەرگیز کەسێک وای پێنەوتووم
هەرچۆنێک بێت من لەسەرەتاوە نواندنم کردووە بۆچی بەم شێوەیە دودڵم

end pov

تای گەرماوێکی خێرای کرد و پاشان چووە دەرەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی
بەڕێ کەوت بەرەو ماڵەکەی جین
لە ڕێگادا شیرینی و چەپکێک گوڵی کڕی
وەک ئەوەی بچێتە داوای کەسێک ، یاخود بچێتە لای خۆشەویستەکەی
تای سەری لێشێواوە تەنیا ئەیەوێت کاتەکەی بەتاڵ نەبێت هەتا بیرکردنەوەکان مێشکی نەخۆن

دوای ماوەیەک گەیشتە ماڵەکە و لە دەرگای دا

" ئۆو تای بەخێربێیت وەرە ژوورەوە "
جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە وتی

" زۆر سپاس ، جین لەوێیە ؟ "
تای پرسی دوای ئەوەی چووە ژوورەوە

" بەڵێ ئەو لە ژوورەکەیەتی تازە بە ئاگا هاتووە "
جۆنگوکک وتی

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now