Part 7

153 29 5
                                    


هەرکەسێک شیری بەلاش بخوات
هەرگیز مانگا ناکڕێت




" دەی کوڕینە با بڕۆین "
جۆنگکوک وتی هەریەکەیان چوونە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان و بەڕێ کەوتن

تای ' ئەم شتەی پۆلیسەکان بەکاری ئەهێنن وەک موبایلە تەقریبەن ' نزیکی کردەوە لە دەمی
  " ئامادەبن ئێمە بەڕێ ئەکەوین "
تای وتی پاشان ئۆتۆمبێلەکەی کار پێکرد و دوای ئەوان کەوت

پاش ماوەیەکی زۆر لە ڕۆشتن گەیشتنە شوێنێکی چۆڵ کە تەنیا چەند خانوویەکی کۆنی لێ بوو و پێ ئەچوو هیچ کەسێک لەوێ نیشتەجێ نەبێت

کوڕەکان لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزین
" ئێرە شوێنەکەیە ؟ "
تای پرسی

" بەڵێ ئێستاش ماددەکان لێرە دا ئەنێین "
جیمین وتی

تای سەری بە واتای تێگەیشتن لەقاند و دەستیان کرد بە گواستنەوەی ماددەکان
تای کەمێک شڵەژاو بوو ، ئارەقەیەکی زۆری ئەکردەوە و هەستی بە نائاسوودەیی ئەکرد
نەیئەزانی بەهۆی ئەرکەکەیەتی یان هەست بە ناپاکی ئەکات

" هێی تای تۆ باشی ؟ "
جیمین پرسی

" باشم باشم "
تای سەری لەقاند کاتێک ڕووخساری سوور هەڵگەڕابوو و شێدار بوو بەهۆی ئارەقەوە

" لە باش ناچیت "
جیمین بە نیگەرانیەوە وتی

" من باشم نیگەران مەبە "
تای وتی

لەوکاتەدا گوێیان لەدەنگی ئۆتۆمبێلێک بوو کەبەرەو شوێنەکە ئەهات
تەنیا تای بوو کە لە هەموو شتێک زۆر شڵەژاو بوو

" ئەوە یۆنگیش هات "
جیمین بە بزەوە وتی

" یۆنگی ؟ ئەویش ئەهات بۆ ئێرە ؟ "
تای بە پرسیارەوە وتی

" بەڵێ ئەویش بڕێکی زۆر ماددەی لابوو پێویست بوو بیهێنێت "
جیمین وتی

" بەخێرهاتی یۆنگیی "
جیمین بەدەنگی بەرز و دڵخۆشیەوە وتی بەڵام یۆنگی تەنیا سەری لەقاند بۆی و چووە لای جۆنگکوک و چەند شتێکی بە گوێیدا چرپاند

تای دەستی برد بۆ پشتەوەی کراسەکەی و دەستی لەسەر چەکەکەی توند کرد کاتێک چاوەکانی یۆنگی و جۆنگکوک کەوتنە سەر ئەو

" هەموو شتێک باشە ؟ "
تای بە شێوەیەکی ئاسایی پرسی

" بەڵێ "
جۆنگکوک وتی بێ ئەوەی چاوە تیژەکانی لەسەر تای لاببات

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now