Part 4

219 35 26
                                    

من هەمیشە ئەو کەسە خراپە بووم کە باشی هەمووانم دەویست




لەناو گەڕەکەکەدا ماڵەکەی جۆنگکوک دەنگە دەنگێکی زۆری هەبوو بەهۆی خەڵکەکە و میوزیکەکە
کەسانێکی زۆر هاتبوون چونکە ئەوان کەسانی ناسراوبوون
پاشان لێرە خەڵکی هەمیشە حەز بە ئاهەنگ و بۆنەکان ئەکەن بێ ئەوەی گرنگی بەن بە هۆکاری بوونی ئاهەنگەکە
هەموو ئەوەی خەڵکانی تۆکیۆ ئەیانەوێت شەوێکی لەبیرنەکراو و چێژبەخشە

جۆنگکوک لە شوێنێکدا دانیشتبوو و ئەیخواردەوە لەگەڵ چەند کوڕێکدا قسەی ئەکرد
جیمینیش قسەی کۆمیدی بۆ کچەکان ئەکرد و ئەیخستنە پێکەنین

تایهۆنگ هاتە ژوورەوە کە جلێکی ئاسایی لەبەر کردبوو و بەتەواوەتی ڕەش بوون
ساتی دواتر جین لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە بە خێرایی و ئامێزی لە تایهۆنگدا

" بەخێر هاتی تای "
جین بە دڵخۆشیەوە وتی

تای تەنیا بە بزەوە سەیری جوانی ئەم فریشتەیەی بەردەمی ئەکرد
کە هۆدیەکی سپی گەورەی لەبەرکردبوو و شانەکانی بەدیارکەوتبوون لەگەڵ پانتۆڵێکی کابۆیی کاڵ کە زۆر لەگەڵ پێستە سپیەکەی گونجاو بوو

" هێی تای "
جین وتی

" همم ؟ "
تای وتی

" با بچین شتێک بخۆینەوە "
جین وتی و تای بە دوای خۆیدا ڕاکێشا

لە شوێنێکدا دانیشتن و دەستیان کرد بە خواردنەوە
تای بە کەمی کحولی ئەخواردەوە بەهۆی ئەرکەکەی
جار جار پێئەکەنی بەهۆی قسە و نوکتەکانی جینەوە

جۆنگکوک بزەیەکی کرد بەم دیمەنە ، هەستی ئەکرد کە تای کەسێکی باشە و لە کۆتایدا جین ئەو کەسەی دۆزیەوە کە ئەتوانێت متمانەی پێبکات و بیپارێزێت
بتوانن ژیانێکی بەختەوەر بەسەر ببەن پێکەوە

تای ڕوخساری گرژ کرد بە بینینی کەسێکی گوماناوی

" یەک خولەک ئێستا ئەگەڕێمەوە "
تای وتی و جینی لەوێ بەجێهێشت بە دوای کەسەکەدا ڕۆشت کە بەرەو نهۆمی سەرەوە ئەڕۆشت
هەوڵی ئەدا خەڵکەکە لەسەر ڕێگاکەی لاببات و کەسەکە ون نەکات

" نەفرەت "
تای بەدەم خۆیەوە نەفرەتی ئەکرد بەهۆی ئەوەی کوڕەکەی ون کرد
بە بێزاریەوە بەرەو خوارەوە گەڕایەوە بەڵام لەبەردەم دەرگای ژورێکدا وەستا کاتێک گوێی لە قسەکردنێک بوو
بە هێواشی نزیک بوویەوە لە دەرگاکە و بە وریاییەوە گوێی گرت

" هەموو شتێک لە ماوەی پێنج خولەکی داهاتوودا تەواو ئەبێت ، ، ، بەڵێ "
بە دەنگێکی نزم وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی تایهۆنگ لەوە تێبگات

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now