Part 9

172 30 4
                                    


لەناو قوڕدا زۆرانبازی لەگەڵ بەرازدا مەکە
تۆ پیس ئەبیت و چێژ وەردەگرێت




" من تێناگەم تۆ چۆن لە دوای هەموو ئەوانە باوەڕی پێ ئەکەیت ؟ "
جین بە توڕەیی و باوەڕ پێنەکراوی وتی

" جین تکایە ئەو کوڕێکی باشە ئەوەتا پەشیمان بۆتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ لای ئێمە "
جیمین وتی

" جیمین تۆ هەمیشە بەم شێوەیە ساویلکە بوویت "
جین بە ڕەقی وتی و وای لە جیمین کرد بێدەنگ بێت

ئەو بەم قسەیەی ئازاری جیمینی دا
وە توانی هەست بەو شکانە بکات لە چاوەکانی

" بمبورە جیمین "
جین بە پەشیمانیەوە وتی
" بەڵام من چیتر متمانە بە تایهۆنگ ناکەم "

" چی ئەگەر جۆنگکوک و یۆنگی ڕزگار بکات ؟ "
جیمین وتی

" ئەوە ئەستەمە ، ئەو ئەفسەرێکی پلە بەرزە چۆن شتێکی لەو شێوەیە ئەکات ؟ بێگومان سزای ئەو کارەی لە سێدارەدانە "
جین وتی

" من متمانەی پێ ئەکەم وە ئەزانم ئەو کارە ڕاستەکە ئەکات "
جیمین وتی و سوور بوو لەسەر قسەکەی

" باشە من هیچ پەیوەندیم بەو بابەتەوە نیە و ناشمەوێت بیبینم "
جین وتی و چووە دەرەوە لە ماڵەکە

جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و هەستی بە بێهیوایی ئەکرد دەربارەی جین
لەوکاتەدا پەیوەندیەکی بۆ هات و ڕاستەوخۆ هەڵی گرت

" بەڵێ ؟ ئۆو تای ئەوە تۆیت ،،، باشە کەمێکی تر دێمە ئەوێ "
جیمین وتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە و بە خێرایی چووە دەرەوە لە ماڵەکە

.
.

" تۆ ئەڵێیت ئەبێ تۆکیۆ بەجێبێڵین ؟ "
جیمین بە شۆکەوە وتی

کاتێک لە کافێیەک دانیشتبوون و بەهۆی دەنگە بەرزەکەی جیمینەوە چاوەکان کەوتنە سەر ئەوان

" لەسەر خۆبە ،،، وە بەڵێ پێویستە بە ڕێگەیەکی نا یاسایی ئەوە بکەین ئەگەر لێرە بمێنینەوە لە دوای ڕزگارکردنی کوک و یۆنگی پۆلیسەکان زۆر بە ئاسانی ئێمە ئەدۆزنەوە "
تای بە دەنگێکی نزم وتی

" ئەوە ڕاستە "
جیمین وتی و کەمێک بیری کردەوە

" بەڵام تۆ ئەزانیت من هیچ کەسێک لێرە ناناسم هەتا ئەوەمان بۆ بکات "
تای وتی و مەبەستی یارمەتیدانی ئەوان بوو لە جێهێشتنی تۆکیۆ

" نیگەران مەبە دەربارەی ئەوە من کەسی زۆر
ئەناسم "
جیمین بە متمانە بەخۆبوونەوە وتی

شەقامەکانی تۆکیۆWhere stories live. Discover now