Part 3

277 52 6
                                    





"تۆ کە ئەمڕۆ ڕۆشتیتەوە ئەو هەواڵە بەباوکت ڕابگەیەنە کە چیتر ناتوانێت لە کۆمپانیاکەی ئێمە کار بکات"

جیمین بە ئاسایی وتی

"چی نەخێر گەورەم تکایە ئەو کارە مەکە بژێوی ژیانمان لەسەر ئەم کارە وەستاوە باوکم زۆر هەوڵیدا تا ئەمکارەی دەستکەوت ئێستاش دەربکرێ بەهۆی ڕەفتاری خراپی کچەکەیەوە گەورەم باوکم متمانەی پێمە تکایە مەبە هۆی لەناوبردنی ئەو متمانەیە گەورەم تکایە لە قسەکەت پاشگەزبەوە"

ن/ت بە گریان و هەنسکەوە قسەکانی ئەکرد و تەواو شێواو بوو

"تۆ پێش ئەوەی لە کافێکە ئەو جۆرە قسانە بکەی ئەبوو بیر لە ئێستا بکەیتەوە کە چی ڕوئەدات وە ئەمە هەڵەی خۆتە کە باوکت متمانەی پێت نەمێنێ"

جیمین بە شێوەیەک ئەو قسانەی ئەکرد وەکو بڵێی هیچ شتێک لە ئارادا نیە وە بەهۆی بێ ھەستی و خۆبەزلزانیەوە نەیەتوانی ئەوە ببینێ کە کچێک ئەگری و خەریکە ئەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی باوکی کارەکەی لەدەست نەدات بەڵام مرۆڤی لەو شێوەیە کوا لە مانای سۆز و بەزەیی ئەزانن هەرگیز لە حاڵەتی لەو شێوەیە تێناگەن لەبەر ئەوەی ئەوە بەسەر خۆیان نەهاتووە وە پێیان وایە کە کەسە ئاساییەکان لە خوار خۆیانەوەن بێ ئاگا لەوەی کە خودای گەورە چارەنوسەکانی بەو شێوەیە داناوە بۆ بەندەکانی وە ئەیەوێ تاقیان بکاتەوە و بزانێ تا چەند بەرگەی ئازار ئەگرن و لەسەر ئەوەش هێشتا سوپاسی ئەو ئەکەن وە خودای پەروەردگار بەخشندەیە بەرامبەر بە بەندە باشەکانی تەنانەت ئەوانەشی کە خراپن بەڵام ئەوان ناتوانن بەخشندەبن بەرامبەریان چونکە پێیان وایە ئەوان بەرزترن لەوەی کە بەخشندەبن و لەکەسانی ئاسایی خۆش ببن" لە کۆتاییدا خودای گەورە بەخشندەیە بەرامبەرت تۆش بەخشندەبە بەرامبەر بەندەکانی..."

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now