Part 27

94 20 18
                                    


"هەر خۆی من ئەمەوێ کوڕەکەم لە باوکی بچێ"
ن/ت بە خەندەوە وتی و ویستی جیمین دڵخۆش بکات

"دڵنیابە هەر بەو شێوەیە ئەبێ"
جیمین بە شانازیەوە وتی و ن/ت پێکەنینێکی کەمی کرد بۆ ئەو شێوەیەی جیمین و دەستی لەسەر کوڵمەی جیمین دانا و دواتر  جیمین سەری لەنێو ملی ن/ت نوقوم کرد و نوستن و بەیانی داهات و جیمین زوو لەخەو هەڵسا و ماچی ن/تی کرد کاتێ هێشتا نوستبوو دواتر ڕۆتینی بەیانیانی کرد و ڕۆشت بۆ کۆمپانیا چونکە چەند کارێکی گرینگی هەبوو لە کۆمپانیا و پێویست بوو زوو لەماڵ دەربچێت دوای ماوەیەک ن/تیش بەخەبەر هات و بەیارمەتی خزمەتکارەکان ڕۆشتە خوارەوە و نانی بەیانی خوارد و دواتر لەگەڵ خزمەتکارە تایبەتەکەی ڕۆشتنە باخچەی ماڵەکە

"زۆر سوپاست ئەکەم بەڕێز پاڕک جیمین ڕاستیەکەی پێموانەبوو بەو ئاسانیە ڕازی ببی"
پیاوە نەناسراوەکە بە خەندەوە وتی و قاچی لەسەر قاچ دانابوو

"پێویست بە سوپاس ناکات بەڕێز پاڕک هی سوون لەڕاستیا من ئەو جۆرە ڕێکەوتنانە ڕەت ئەکەمەوە چونکە قازانجێکی وای نابێ بەڵام چونکە تۆ وتت کە هاوڕێی ماممی بۆیە کێشە نیە گەر زەرەریشمان لێی کرد"
جیمین بە خەندەوە وتی لە کۆتاییدا پێکەنینێکی کەمی کرد

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now