Part 15

190 36 26
                                    


"بەڕێزم هیچ ڕویداوە بۆچی بەم شێوەیە ئارەقت کردوە"
ن/ت بە سەرسامیەوە وتی

"تەنها خەوێکی ناخۆشم بینی"
جیمین کاتێک پەرداخە ئاوەکەی خواردەوە وتی بێ ئەوەی سەیری ن/ت بکات

"ئەتوانم بزانم چ خەونێکت بینیوە؟؟"
ن/ت پرسی کاتێ هێشتا بە پێوە وەستابوو

"بۆچی ئەتەوێ بزانی؟!"
جیمین وتی بە دەنگێکی شێواو

"گوێم لێ بووە ئەڵێن گەر خەونێکی ناخۆشت بینی و دواتر بۆ کەسێکت باس کرد ئەوکات ترسەکەت نامێنێ"
ن/ت وتی

"وەرە دانیشە"
جیمین بە دەستەکانی ئاماژەی بە ن/ت دا لەسەر جێگاکەی دانیشێت و دواتر گڵۆپی سەر مێزەکەی تەنیشتی پێکرد و ژوورەکە کەمێک ڕوناک بوەوە

"باشە بەڕێزم"
ن/ت بە خەندەیەکی کەمەوە وتی و لەسەر لێواری جێگاکە دانیشت و ڕووی لە جیمین کرد

"بەڵام بەڵێنم پێ بدە ئەو قسانەی ئێستا بۆتی ئەکەم نابێ هەرگیز لەدەمت بێنە دەرەوە"
جیمین بە ئاگەداریەوە وتی و ن/تیش بەڵێنی دا

"کاتێک تەمەنم پێنج ساڵ بوو شەوێکیان لەگەڵ دایک و باوکم ڕۆشتینە دەرەوە بۆ گێڕانی ئاهەنگی لەدایک بوونم دوای تەواو بوونی ئاهەنگەکە ویستمان بگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە بەڵام من ئەو دیاریەم بیرچوو لەسەر مێزەکەی ئەوێ کە دایک و باوکم بۆیان کڕیبووم بۆیە لەگەڵ دایکم ڕۆشیتەوە بۆ ژوورەوە و دیاریەکەمان هێنا دواتر بینیمان باوکم لەگەڵ پیاوێک دەمەقاڵێ ئەکات لەناکا و پیاوەکە چەقۆیەکی دەرهێنا و لە باوکمی دا و باوکمی لەپێش چاوەکانمان کوشت دواتر دایکم......."
جیمین بەردەوام بوو لە قسەکردن تا گەیشتە ناوی دایکی و نەیتوانی خۆی بگرێک فرمێسکەکانی بەسەر گۆنەیا هاتنە خوارەوە

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now