"چیی پاڕک هی سوون؟! چۆن لەگەڵ ئەو خوێڕیە ڕێککەوتن ئەکەی تۆ مێشکت لەدەست داوە یان چی"
ب-کیم بە توڕەیی و دەنگی بەرزەوە وتی هەمووان بەو ڕەفتارەی ب-کیم سەرسام بوون"بۆچی ئەو پیاوە چی کردوە؟؟"
جیمین بە سەرسامیەوە پرسی"ئەو خوێڕیترین و هیچترین پیاوی سەر زەویە"
ب-کیم بە توڕەییەکی زۆرەوە وتی" ئەو وتی کە هاوڕێی تۆیە"
جیمین وتی"نەخێر ئەو نە هاوڕێ نە هیچی من نیە"
ب-کیم وتی"بەڵام وا دەرئەکەوت کە تۆ زۆر باش بناسێت"
جیمین وتی و ب-کیم تەنها بە توڕەیی بیری ئەکردەوە"باوکە چی هەیە لەو پیاوەدا کە تۆی ئاوا توڕە کردوە ئایە ئەو ئەناسی یان چی تکایە ئاوا لە شۆکا مەمان هێڵەوە"
تای وتی"ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا هی سوونم بەهۆی ڕێککەوتنێکەوە ناسی و دواتر وەکو هاوڕێیەکی نزیکمان لێهات و هەمیشە لەگەڵ یەک بووین و بۆ هەموو شوێنێک بەیەکەوە بووین بڕوا ناکەم تۆ و جیمین بیرتان بێ چونکە ئەوکات ئێوە زۆر بچوک بوون وە هی سوون ئەوکات خەونی زۆر گەورەی هەبوو ئەیویست خۆی سەرپەرشتی تەواوی بوسان بکات بەڵام چونکە ئەو هێز و دەسەڵاتەی نەبوو هەوڵی دا دەست ببات بۆ کارە نایاساییەکان وەکو قاچاغیکردن بە ماددەی هۆشبەر و ژن و منداڵ بۆ چین و تایلەند و فلیپین و ڤێتنام و زۆرێکی تر لە وڵاتانی ئاسیا تا وای لێهات دەسەڵاتێکی باشی بەدەست هێنا وە من زۆر داوام لێی ئەکرد کە واز بهێنێت چونکە پۆلیس گومانیان خستبوە سەر وە لە کۆتاییشدا کارە قێزەونەکانی ئاشکرابوون و پۆلیس ئەویان دەستگیر کرد ئەو هیچەش ناوی منی دابوو لەوێ وتبووی کە من یارمەتیم داوە لە کاری گواستنەوەکان بەڵام چونکە بەڵگەی تەواوی نەبوو لەگەڵ یەکەم دادگایی دۆڕاندی و ماوەی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا منیش هەر لەو کاتەوە وازم لێی هێنا بەڵام دیارە لە ئێستایا دوبارە دەرکەوتۆتەوە بۆیە من هەستێکی خراپم هەیە چونکە ئەزانم ئەو گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی تۆڵە لەمن بسەنێتەوە بۆیە جیمین هەرچیەکت کردوە ئەبێ ڕێککەوتنەکەت لەگەڵی هەڵبوەشێنیتەوە"
ب-کیم هەموو قسەکانی بە وردی کرد و لە کۆتاییدا پەرداخێک ئاوی خواردەوە چونکە قوڕگی وشک بوو
YOU ARE READING
Sugar Daddy || PARK JIMIN
Paranormal" جۆری چیڕۆک " [ئەکشن_ڕۆمانسی_سەرکێشی_کۆمیدی_خەمناک] "ساڵی بڵاوکردنەوەی 2023"