Part 29

73 21 25
                                    


" بەیانی7:15AM "

Y/N POV:

هەڵسام لەخەو سەیری تەنیشتم کرد جیمینم نەبینی پێموابوو کە لە گەرماوە بۆیە هەڵسام و سەیرێکی گەرماوەکەم کرد بەڵام کەسی لێنەبوو بۆیە ڕۆشتمە خوارەوە و بەرەو چێشتخانەکە ڕێم کرد و پێموابوو کە لەوێیە و خەریکی نانخواردنە کەچی لەوێش نەبوو لەخۆمم پرسی "ئاخۆ ئەبێ ئەو هاوسەرەی من بۆ کوێ ڕۆشتبێ؟؟" لەناکا و خزمەتکارێک هاتە لام و پێی وتم کە جیمین چەند خولەکێک لەمەوبەر ڕۆشتە کۆمپانیا چی؟؟ بەڵام بەم کاتە زووە؟؟ چ شتێکی وا گرینگ هەیە کە پێویست بکات لە کاتێکی ئاوا بڕوات بۆ کار بەڵام زۆر گوێم پێی نەدا و ڕۆشتم نانی خۆمم خوارد دوای ماوەیەک پەیوەندیم بە جیمینەوە کرد بەڵام وتی داخراوە بۆیە ناچار نامەم بۆی نارد و بێ وەڵام  مامەوە دوای نیوەڕۆ سەیرێکی مۆبایلەکەم کرد بە هیوای ئەوەی وەڵامی دابێتەوە بەڵام هەر نەبوو سەرم سوڕما لەوەی ئاخۆ دەبێ خەریکی چی بێت تا نەتوانێ وەڵامم بداتەوە چونکە لەماوەی دوگیانیم هەمیشە بە پەیوەندی تەلەفۆنی یان نامە بوایە ئاگاداری یەکبوین کەچی ئێستا ناتوانێ هەستم ئەکرد خەریکە لێدانەکانی دڵم قورس ئەبێت و ترس دایگرتم تا لە ناکاو پەیوەندییەکم بۆ هات و بەخێرایی سەیرم کرد بە هیوای ئەوەی جیمین بێت بەڵام هێینا بوو هەر زوو خەندە لەسەر لێوەکانم نەما و مۆبایلەکەم هەڵگرت و تا نزیکی ئێوارە لەگەڵ هێینا قسەم کرد و کاتەکەم بەوە بەڕێ کرد و دوای نانی ئێوارە جیمین هەر هەواڵی نەبوو کاتژمێر 9:24PM بوو لە هۆڵەکە دانیشتبووم خەریکی سەیرکردنی درامابووم تا لەناکاو گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگا بوو هەر زوو سەیری لای دەرگاکەم کرد سوپاس بۆخوا لە کۆتاییدا دەرکەوت بەڵام دیار بوو کە زۆر بەپەلەیە

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now