Part 31 END

87 24 19
                                    


4 ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو شەوەی کە جیمین تێیدا خێزانەکەی وێران بوو لە ماوەی ئەو 4 ساڵەدا جیمین تەواو گۆڕابوو بەراورد بە ساڵانی پێشوو هەمیشە کێشە بچوکەکانی گەورە دەکرد و ڕۆژانە لە کۆمپانیا هەرای دەنایەوە و چەندین کارمەندی لە کۆمپانیاکەی دەردەکرد لەسەر هۆکاری زۆر بچوک هەروەها لەو ماوەیەدا دەستی کردبوو بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان جا چ لە ڕێگەی دەرزی یاخود خواردن یان هەڵمژین بوایە بەکاریانی دەهێنا و زۆربەی کات بە سەرخۆشی لە یانەکان دەمایەوە و لە زۆربەی بۆنە و ئاهەنگەکان دەیخواردەوە تەنانەت شەوێکیان هێندە مەست بوو توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو بەڵام خۆی سەلامەت بوو تەنیا ئۆتۆمبێلەکەی پێش خۆی زیانی بەرکەوتبوو تای و کوک هەمیشە هەوڵیان ئەدا وا لە جیمین بکەن کە واز لە ماددە هۆشبەرەکان بهێنێت بەڵام جیمین تەنها خۆی توڕە ئەکرد و دواتر جێیانی ئەهێشت هەر بەردەوام بوو تا لە ڕۆژێکیان توشی ڕوداوێکی ترسناک هات و زۆر بە خراپی برینداربوو بەخێرایی گەیێندرایە نەخۆشخانە و بە زوویی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا و نزیکی 2 هەفتە بێهۆش بوو دوای ئەوەی بە ئاگا هاتەوە هاواری ئەکرد و وەکو ئاژەڵێک ڕەفتاری ئەکرد و جەستەی داوای  مادەی هۆشبەری ئەکرد دوای چەند ڕۆژێک بردیانە نەخۆشخانەی دەرونی بەڕادەیەک بوو پەرستارەکان نەیاندەتوانی کۆمتڕۆڵی بکەن تەنها مەگەر ئەوکاتانەی ئەیانبەستەوە وە ئێستا نزیکەی 6 مانگە لە نەخۆشخانەیە و بەڵام هیچ بەرەوپێشچونێک لە دەرونی ڕوینەداوە تەنها ئەوەی کە وەکو پێشتر داوای مادەی هۆشبەر ناکات بەهەرحاڵ ئەمڕۆ کاتی چاوپێکەوتنیەتی لەگەڵ دکتۆرەکەی بەڵام وەکو هەموو جارێک تەنها پاڵکەوتوە و سەیری دەرەوە ئەکات لە پەنجەرەی ژوورەکەی بێ وتنی هیچ وشەیەک دوای ماوەیەک دکتۆرەکە لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و تای و کوکیش لە دەرەوە وەستابوون  و تای بە خێرایی هاتە پێشەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 23 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now