دوای ماڵئاوایی جیمین ڕۆشت و ن/ت و ڕاڵفیش ڕۆشتنە ژوورەوە و ن/ت هەر کە دەرگاکەی داخست لە دڵخۆشیا بە دەنگی بەرز پێئەکەنی و لە شوێنی هۆی هەڵبەز و دابەزی ئەکرد و دوای ماوەیەک وەستا و ڕۆشت جلەکانی گۆڕی و ماکیاژەکەی لێکردەوە و دەستی کرد بە ڕێکخستنەوەی ژوورەکەی چونکە تەواو تێک چوو بوو وە ئەو دیاریانەی کە جیمین ناردبویانی ڕێکیانی خست و دانیشت و سەیری مۆبایلەکەی کرد لەلایەکی تر جیمین دوای ماوەیەک گەشتەوە ماڵەکەی خۆی و هەر کە ڕۆشتە ژوورەوە تای و کوک بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆشتن"ئێوە چی ئەکەن لە ماڵەکەی من؟؟"
جیمین پرسی و کەمێک برۆکانی گرژ کرد"چی بوو خێرا هەموویمان بۆ باسبکە"
کوک بە خێرایی وتی"بەڵێ وەڵامان بدەرەوە لەگەڵ ن/ت چیتان کرد چۆن ئەوت ڕازی کرد؟؟"
تای بە خێرایی وتی"چۆن ئەو ماچی کردی چۆن......."
کوک وتی و جیمین هاواری کرد و هەردووکیانی بێدەنگ کرد"بوەستن!!!.....سەرەتا ڕێگەم بدەن هەناسە هەڵمژم ئەوە چیە هاتوونەتە نێو چاوم کەمێک بڕۆنە دواوە "
جیمین بە توڕەیی و هاوارەوە وتی کوک و تایش کەمێک گەڕانەوە دواوە"دەی ئێستا پێمان بڵێ چی ڕوویدا"
تای وتی
YOU ARE READING
Sugar Daddy || PARK JIMIN
Paranormal" جۆری چیڕۆک " [ئەکشن_ڕۆمانسی_سەرکێشی_کۆمیدی_خەمناک] "ساڵی بڵاوکردنەوەی 2023"