Part 13

182 38 17
                                    

"باشە خەمی ئەوەت نەبێ"
جیمین وتی و تای و کوک ڕۆیشتن هەفتەیەک تێپەڕی و
ن/تیش تاقیکردنەوەکانی کۆتاییان هات و گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی جیمین بەڵام هەمان کێشەی بۆ دروست بوەوە کاتێ بۆ یەکەمجار هاتە ماڵەکەی جیمین

"هێی من ئەڵێم لێرە کار ئەکەم بۆچی ئێوە باوەڕ بە من ناکەن"
ن/ت مشتومڕی لەگەڵ پاسەوانەکانی دەرگای سەرەکی دەکرد

"خاتون تکایە چەند جار پێت بڵێم ڕێگە پێدراو نیە کەسانی نامۆ بڕۆنە ژوورەوە"
پاسەوانەکە بە بێاری وتی چونکە ن/ت زۆر کەلەڕەق بوو وازی نەدەهێنا

"چی؟! تۆ ئەڵێی کە من نامۆم..."
ن/ت بە کەمێک توڕەییەوە وتی

"بەڵێ چونکە یەکەمجارە تۆ ئەبینم وە ئەگەر لێرە کار بکەی بۆچی من تا ئێستا تۆم نەبینیوە؟؟"
پاسەوانەکە وتی

"منیش تۆم نەبینیوە لەوانەیە تۆ نوێبی بۆیە من نەناسیت"
ن/ت وتی

"بەڵێ من تازە دەستم بە کار کردوە بەڵام من نزیکەی هەفتەیەکە لێرە کار ئەکەم بۆیە ڕوخساری هەموو خزمەتکارەکانی ئێرە ئەناسمەوە"
پاسەوانەکە وتی

"ئێ من ماوەیەک پشوم وەرگرتبوو ئێستاش پشوەکەم تەواو بووە و هاتووم کارەکانم بکەم بۆیە من ئێستا ئەڕۆم لاچن"
ن/ت وتی و ویستی بڕوات بەڵام پاسەوانەکان دوبارە ڕێگریان لێی کرد

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now