Part 16

160 33 0
                                    

دوای ماوەیەک پێنج خولەکەکە کۆتایی پێهات و ن/ت لەباوەشی جیمین دەرچوو

"پێنج خولەکەکە کۆتایی هات"
ن/ت وتی و بەخێرایی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە جیمینیش زۆر دڵخۆشبوو لەبەرخۆیەوە خەندەی ئەکرد و بەدەستە ڕاستی پشتەسەری خۆی خوراند لەلایەکی تر ن/ت دوای ئەوەی گەیشتەوە ژوورەکەی خۆی وەکو تەماتە سوور هەڵگەڕابوو پلەی گەرمی بەرز بوو بووەوە و هەرکە بیری لەوە ئەکردەوە کە لەباوەشی جیمینا خەوتوە زیاتر شەرمی ئەکرد و  ڕوخساری خۆی بەدەستەکانی داپۆشیبوو لە شەرمان

"ن/تی گەمژە بۆچی لەلای ئەو خەوت لێکەوت بەنەفرەتبی ئەبێ ئێستا ئەو چۆن بیر لەمن بکاتەوە"
ن/ت بە گریانێکی ساختەوە قسەی بەخۆی ئەوت و خۆی بە نەفرەت ئەکرد دوای ماوەیەک حاڵی باشتر بوو و ڕوخساری خۆی شوشت و جلی خزمەتکاری پۆشی و ڕۆشتە چێشتخانەکە و شێفەکان خواردنی بەیانیان بۆ جیمین ئامادە کرد بوو ن/تیش خستیە سەر سینیەک و لەگەڵ دوو خزمەتکاری تر کە یەکێکیان دەفرێکی پڕ لە ئاوی بەدەستەوە بوو یەکێکیان خاولیەکی سپی پاکی بە دەستەوە بوو بردیان بۆ جیمین و ن/ت سەرەتا بە دەستێکی لەرزیوەوە لە دەرگای ژوورەکەی جیمینی داو دوای دوای قسەی جیمین ڕۆشتنە ژوورەوە و وەکو ڕێزێک خۆیان چەماندەوە

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now