Part 14

173 34 0
                                    

تۆ پێویستە بەر لەوەی بیدەیت بەمن  خۆت تاقی بکەیتەوە ئەوکات هیچ کێشەیەک نابێت
جیمین وتی و ن/تیش بەگوێی کرد سەرەتا خۆی تامی ئەکرد دواتر ئەیدا بە جیمین وە جیمین ئەوەی زۆر بەدڵ بوو نەیدەتوانی چاوەکانی لەسەر لێوە سوور و پڕەکانی ن/ت لابدات

"پێویستە لەمەوبەدوا ئاگاداری تەندروستیت بی"
ن/ت وتی

"همم...بەڵێ؟!"
جیمین وتی کاتێ هۆشی هاتەوە

"ئەڵێم لە بری ئەوەی بێزاری خۆت بەسەر ئەوانی تردا بڕێژیت پێویستە ئاگاداری تەندروستیت بیت"
ن/ت وتی

"بەڵام من تەواوی ڕۆژەکە لەنێو چوار دیوار ئەمێنمەوە تەنانەت ناتوانم بە ئاسودەیش بجوڵێم تۆش لە شوێنی من بی بێزار نابی؟؟"
جیمین بە بۆڵەوە وتی

"لێت تێئەگەم ئەوە زۆر بێزارکەرە بەڵام لەمەوبەدوا پێویست ناکات بێزاربی چونکە من بۆ چەند ڕۆژێک لێرە ئەمێنمەوە"
ن/ت بەخەندەوە وتی

"بەڕاست تۆ ئەوە ئەکەیت؟؟"
جیمین بە سەرسامیەوە وتی

"بێگومان ئەگەر تۆ لاریت نەبێ"
ن/ت وتی

"من لاریم نیە بەڵام چی دەربارەی باوکت وە خوێندنەکەت دڵنیام لەوەی باوکت ڕێگە بەوە نادات کە لێرە بمێنیتەوە"
جیمین بە نائومێدیەوە وتی

Sugar Daddy || P‌ARK JIMINWhere stories live. Discover now