باوەڕت هێنا!
کە کەس تا کۆتای لەگەڵت نامێنێتەوە..🖤!.
.
..
....لەهەر هەنگاوێک کە دەینێین ئازارێک نوێ دەبێتەوە لەدوای هەموو شتێک بڕیاری ژیانێکی نوێم دا لەشوێنێکی نوێ لەگەڵ کەسانی نوێ لەشاری خەونەکانم سیئۆل بەڵام لەگەڵ هاتنم یەکەم شکستم دەست پێکرد
دووبارە بینیمەوە بەڵام ئەمجارە زۆر جیاواز بوو جیاواز لەهەمووجارێک کە بینیبووم هەرچیەک بێ دووبارە چارەنوس ئێمەی کۆ کردەوە
"دەی ئەمشەو سەری ساڵە نەڵێی دووبارە خەریکی کارە و کاتی بۆتۆ نیە "
سانیای هاوڕێم گوتی خەریکی ئامادە کردنی قاوە بوو
"ئەو وتی کەوا مۆڵەتیان پێنەداوە چونکە کاری زۆر هەیە بیکات "
بەبێزاری وەڵامم دایەوەو چاکەتەکەمم پۆشی"ۆ لەبەر ئەو داوای مۆڵەتت کرد ئێستاش ئەڵێی نابینی "
بۆڵەی کرد لەبەر خۆیەوەو قاوەکەی برد"دەی من دەڕۆم "
جانتاکەم هەڵگرت و قاوەخانەکەم جێهێشت دەرەوە بەفری کەمی لێدەباری کەسانی دڵخۆش لەسەر شەقامەکان بوون شەوی کریسمسەو خەڵکی لەگەڵ ئازیزانیان لەدەرەوە بوونلەبەرزایەکانی سیئۆل وەستام سەیری شاری سیئۆلم دەکرد هەموولایەک زۆر جوان بوو زۆر درەوشاوە بوو لەهەربەشێک خوشیەک دەباری جیاواز لە ناخی من ئەویش خەتایخۆمە بێگومان بڵێ چیت داوە لەپیاوێکی سەر قاڵ تەنها خەریکی کار بێ
موبایلەکەم دەرهێناو پەیوەندیم بە جیهونەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە دەمزانی تەنها ئیهمالم دەکا و لێم بێزار بوە بەڵام نەم دەویست بروا بکەم لەوساتە بیرم لەڕابردوو دەکردەوە چەند ساڵێک پێشتر خۆم بە گەمژە دادەنا چۆن توانیم کەسێکی وا رەت بکەمەوە بەو هەموو خۆشەویستیەی بۆمنی هەبوو بەڵام لەکۆتای قەناعەتم بەخۆم دەهێنا کە ئەویش جیاوازی نەبوو لە جیهون لەکۆتای جێی دەهێشتم
موبایلەکەم خستەوە گیرفانم رووی خۆم سوڕاند دەنگ و ژاوەژاوی چەند پیاوێک سەرنجی خەڵکی برد بەڵام نەمتوانی سەر بەرز بکمەوە کەسێکی بەتونی خۆی پێدا کێشام کەوتمە سەر زەویەکە"وتم واز لەمن بێنن "
ئەو پیاوە بەتورەی وتی ددانەکانی جیرکردەوە"ببورە خاتون هەڵەی ئێمە بوو "
دووکوری تر کەلەگەڵی بوون وتیان یارمەتیاندام هەڵبستمەوە"کێشە نیە "
تاقەتی هیچم نەبوو ویستم بڕۆم"باشیت خاتوون "
سەیری ئەو پیاوەم کردکەخۆی پێدا کێشام روخساری من دیار نەبوو بەهۆی ملپێچەکەوە بەڵام من چۆن دەکرێ ئەو نەناسمەوە بەشۆکێکەوە سەیرم کرد هەستی کرد سەیری هاوڕێکانی کرد"خاتوون"
ئەوەی تریان سەرنجی منی برد لەوکاتە دڵنیابووم من هەڵەنیم بەراستی شتەکان دەبینم بەڵام ئایا ئەو منی ناسیەوە بڕوا ناکەم ئەگەر وابوایە لانیکەم ناویان دەهێنام یادێکی ڕابردوویان دەکردەوە ئەو هەرسەیری دەکردم خۆی لە رەنگی رەشدا نوقم کردبوو چاوەکانی تاریک سەیریان دەکردم
YOU ARE READING
ئاگری هەوەس...ꨄ︎
Horrorڕاگـــیــــراوە ‼️ چارەنوسمان ئەوە بوو دووبارە یەکتری ببینینەوە بەڵام.. من هەڵەبووم تەواوی کاتەکە وامزانی خۆشی ویستوم بەڵام ئەوانە تەنها هەوەسەکانی هەرزەکاری ئەو بوون بەڵێ ئەوە قسەی خۆی بوو "تۆ گەمژەی ئەوە تەنها هەوەسەکانی هەرزەکاریم بوون "