part 5

179 37 13
                                    

بەرەو کافتریای زانکۆ دەچوم کاتی خوانی نیوەڕۆ بوو دڵم خۆش بوو چونکە سانیا وتی لەگەڵ فلیکس دانیشتوە دواتر وادەکا تایهۆنگیش بێتە لامان خواردنەکانم وەرگرت بەرەو لای ئەوان دەڕۆشتم
بەڵام کەسێکی زۆر بەتوندی خۆی پێدا کێشام بۆدواوە کەوتم

"ئاااااا"
هاوارێکی زۆر بەرزم کرد چونکە ئەو سوپە گەرمەی لەسەر سینەکە بوو بەسەر دەستم و جلەکەمدا ڕژا چاوەکانم پر ئاوبوون فرمێسکەکانم کەوتن لەتاو ئازار

"ببورە داوای لێبوردن دەکەم "
ئەوکچەی خۆی پێدا کێشام وتی هاتە ئاستی من

"پێویستە ئاگاداربیت کاتێک بەڕێگادا دەڕۆیت "
کورێک وتی کە پێدەچوو خۆشەویستی بێت بەگریانەوە تەنها سەیری دەستمم دەکرد وئازاری زۆر بوو

"لینا تۆ باشی "
سانیا وتی هاتە لام

"هیچیوانیە گەورەتان کرد خەتای خۆی بوو .."
نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەبۆکسێک کەوتە سەر زەویەکە لەشۆکا ئازارەکەم بیر چۆوە

"پێویستە داوای لێبوردن بکەیت نەک قسەی زیادە"
تای بەتورەی دەنگێکی گڕ وتی برۆکانی گرژ کرد کورەکە داوای لێبوردنی کرد و ڕۆشتن

"بابیبینم "
سەیری دەستمی کرد سوور ببویەوەو ئازاری زۆر بوو ئاخر لەسوتان ناخۆشتر نەبووە ئەگەر کەمیش بێ

" ئازاری هەیە؟"
بەچاوێکی خەمەوە سەیری کردم لەناخەوە دڵخۆشبووم گرنگی پێدەدام

بەچاوەپرگریانەکانم سەرم بەئەرێ لەقاند منی هەستاندەوەو بەرەو ژووری چارەسەر چوو دەستی منی گرتبوو فوی لێدەکرد منیش تەنها سەیریم دەکرد

لەسەر قەلەوێرەکەدانیشتم

"من دەڕۆمە دەست شۆر شتێکی وانیە ئەو کرێمی بەنجەی بۆ لێبدە لەگەڵ ئەوەیان زوو باش دەبێ "
دووکرێمی دایە دەستی تایهۆنگ و ڕۆشت

"پێویستە زیاتر ئاگاداربیت "
بێئەوەی سەیرم بکات قسەی کرد خۆ حەقیشی بوو کاتێک ئەرۆم زۆر خۆم سەرقاڵ ئەکەم لەبری ئەوەی ئاگاداری دەوروبەرم بم

"باشە "
دەستی خۆی شۆردەوەو وشکی کردەوە لەپێشم وەستا

"ئازارەکەی وەستا ؟"
سەرم بەئەرێ جوڵاند هەرگیز ئەوەندە هەستم بەئارامی نەکردبوو لەکاتی قسە کردن لەگەڵی هەستامەوە سەیری ناوچاوەکانمی دەکرد

"چیدەکەن ؟"
دەنگی جیهو جەوەخۆشەکەمی تێک دا بە تورەی سەیرم کرد

"خەریکی ئۆپراسیۆنین قابیلە خەریکی چیبین وادەبینی قسە دەکەین "
لەگەڵ قسەکەم تاهۆنگ پێکەنینێکی کەمی کرد و نەما لەوکاتە بیرم کەوتەوە هەمان قسەم بەتایهۆنگ وت لەسەر جیهو

"لینا دەبنیم زۆر ئاسودەی لەگەڵ کیم تایهۆنگ "
برۆکانی بەرز کردەوو نزیک بۆوە

"بەڵێ بۆچی ئاسودە نەبم "
دەستم خستە سەر قۆڵی تایهۆنگ ئەویش داستەکانی لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەی بوو تەنها بینەری ئێمە بوو

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now