part 11

223 45 22
                                    


هەرچەند هەوڵم دەدا خەمەکانم بەسەرما زاڵتر ئەبوون بینینی  تای هەموو ڕۆژێک ناخۆشتری بەش بوو دووگیانەکەشم لەولاوە

سەیری ئاوێنەکەم کرد چەند مانگێکی تر زگم بەرز دەبێتەوە ئەوکاتە چی بکەم ئاخر

حەزیەیەکی بەهاری سەوزی کاڵم پۆشی لەگەڵ قەمیسێکی سپی لەسەری مکیاژێکی کاڵم کرد کالەیەکی سپیم کردە پێم ڕۆشتمە دەرەوە

"بەیانی باش "
هەرکە دەرگام کردەوە هانیۆڵ لەبەر دەرگاکە بوو شەو لێرە بوو بەیانی کەهەڵسام ڕۆشتبوو

"باشتر "
سەرکەوتمە سەیارەکەو دەرگاکەی داخست تایهۆنگ لەوکاتە هاتەدەرەوەو سەیری ئێمەی دەکرد

گەیشتینە زانکۆ تەواوی کاتەکە هەستم کرد هانیۆڵ چاوەڕێی وەڵامی منە بەڵام بێدەنگ بووم هێشتا دودڵ بوم لەوەی چی بڵێم

دوای ئەوەی کڵاسێکی دووسەحاتیمان بەرێکرد بەبێزاری لەکافتریای زانکۆکە دانیشتم چاوەڕێی هانیۆڵ بووم خواردن بێنێ

"ئەوەش کێکی بەگێلاس و شەربەتی گێلاس "
لەپێش منی داناو لەبارامبەرم دانیشت

"زۆر سوپاس "
دەستم کرد بەخواردنی کێکەتامێکی زۆر حۆشی هەبوو بەڵام  هانیۆڵ کە خەریکی خواردنەوەی شوکڵاتەی گەرم بوو بێزم لەبۆنەکەی دەکردەوە

"ئایا باشی ؟"
سەری منی بەرز کردەوە روخسارم گرژ کردبوو لەبەر بۆنی شوکڵاتەکە

"تەنها کەمێک "
دەستم بەدەمم گرت بەنیگەرانی هات بۆلام

"تکایە ئەو شوکڵاتەیە لابەرە "
بەخێرای شوکڵاتەکەی لابرد و گەرایەوە

"ببورە بیرم نەمابوو ببورە ئەوڕۆژەش بەوە تێک چوی بەڵام من بیرم نەمابوو "
بەخەمباری وتی لەسەر چۆکەکانی لەپێشم بوو

"تەواو باشم "
هەناسەی قوڵم هەڵمژی کەمێکم لەشەربەتەکە خواردەوە لەتەنیشت من لەسەر کورسسەکە دانیشت

"دوای ئەوە کاتی ڤیتامینەکەتە بیرت نەچێ با من هەندێ ئاو بێنم تابیخۆیت "
ڕۆشت  سەیری بەزدەمی خۆم کرد
تای بەتەنها دانیشتبوو سەیری منی دەکرد بەڵام تەنها ئیهمالم کرد هانیۆڵ گەرایەوە

"ئافەرین "
وتی کەبینی کێکەکەم تەواو کردوە ڤیتامینەکەم دەرهێناو خستیە ناو ئاوەکە لەشوێنی خۆی دانیشتەوە سەیری تاهۆنگم کرد بەهۆی ئەو بەچی گەیشتووم خۆزگە بەمزانی چی دەست کەوت لەو تۆڵەکردنەوەیە

"بیخۆوە "
پەرداخەکەی پێمدا خواردمەوە هانیۆڵ پیاوێکی باش و نەرموو نیان مرۆڤ بەبینینی ئارامی ئەو ئارامئەبۆوە کەسایەتیەکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشی هەبوو جیالەوەی زۆر کەشخەو قۆز بوو نەرمونیانیەکەی گیرۆدەی دەکردیت تێگەشتووی لەشتەکان توڕە نەبونەکەی زیرەکیەکەی هەمووشتێکی ناوازەبوو شایەنی ئافرەتێکی ناوازەش بوو بەڵام بۆچی لەو هەموو کەسە منی هەڵبژاردوە ئەوەش لەبەختی خراپی خۆیەتی بەردەوام بووم لەوەس سەیری بکەم

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now