part 9

193 35 15
                                    

(لینا دەتوانین یەکتری ببینین )
نامەیەک بوو لە فلیکسەوە لام سەیر بوو نزیکەی مانگێکە لەگەڵ تای خۆشەویستین بەڵام ئەو هێشتا لەتای تورەیە هۆکارەکەشی نازانم

(بێگومان ..لەکوێ ؟)

(لە ٭٭٭٭)

موبایلەکەم دانا ئەمڕۆ تای وتی کاری هەیە کەشی دەرەوە ساردبوو وەرزی بەهار بوو بەڵام هێشتا باران بارین بەدەوام بوو
بۆیفڕێندێکی شینی کاڵ لەگەڵ قەمیسکی سپی بلوزێکی شینی کاڵ  جانتاکەم هەڵگرت و کالەیەکی سپیم کردە پێم و رۆشتم

فلیکس لەسەر یەکێک لەکورسیەکانی سەر شەقامەکە دانیشت بوو بەرامبەر ڕوبارەکە

"سڵاو "
لەلای دانیشتم سەیری منی کرد

"بەتەنهای وایە "
راستەوخۆ پرسی سەرم بەبەڵێ جوڵاند

"سەیرکە ئێستا هەندێ شتت پێدەڵێم بەڵام دەبێ ئارام گر بی "

"چیبوە ئایا تای شتێکی لێهاتوە؟ "
بەخێرای پرسیم ترسێکی زۆر دڵمی گرت

"نا ئەو باشە بەڵام ئەگەر وابڕوا باش نابێ ئەوەی باسی دەکەم دەربارەی ئێوەیە دەربارەی ڕابردوو دەزانم تۆ ئاگاداری هیچ نی بەڵام تۆڵە کردنەوە بەرچاوی تایهۆنگی گرتوە ئاواش تەنها خۆی زیاتر ئازار دەدا  "
لەوکاتە نازانم بۆچی بەڵام قوەتی قسە کردنم لەدەست دا بۆچی دەبێ تۆڵە کردنەوە پەیوەندی بە ڕابردووی من تایهۆنگەوە هەبێ ؟؟؟

"سەیرکە .."
فلیکس وتی دەستی کرد بەقسە کردن

"بەجوانی بیرمە دڵنیام تۆش بەهەمان شێوە کە تای چەندێ تۆی خۆشدەویست بەڵام تۆ وانەبووی بەڵکو جیهوت بەدڵ بوو  ئەوە تایهۆنگی زۆر توڕە دەکرد بۆیە لەکۆتای بڕیاری دا هەمان کار بکا چونکە زۆر غیرەی لەتۆ دەکرد وابیری کردەوە تۆش وادەبیت

سەرەتای مانگی پینج لە ڕۆژی لەدایک بونت کاتێک لەگەڵ جیهو بویتە خۆشەویست تای زۆر توڕەبوو هەر بۆیە بڕیاری دا هەمان کار بکات پەوەندی لەگەڵ لی یۆنگ دانا کە وەکوو شێت ئاشقی تای بوو سەڕەڕای ئەوەیدەیزانی تای تۆی خۆشدەوێ هەر قبوڵی کرد بەڵام تۆ بۆجارێکیش گرنگیت پێنەدا "
لەگەڵ قسەکانی هەستمدەکرد ترس ناخمی دەگرتەوە

"لەکاتێکا تای لەهەوڵی ئەوەبوو دڵی تۆ بەدەست بێنێ هەواڵی ئەوەمان بۆهات کە ڕۆیشتوی بۆ بوسان بێماڵئاوای ئەوڕۆژەم بیرە ...

ئاهێکی هەڵکێشاو درێژەی بەقسەکانی دا

"بیرمە چەندێ تورە بوو چەندێ خەمی خوارد هەرچیکەوتە بەردەستی شکاندی یەکەم جار بوو بینیم تای گریا تۆ تەنانەت ماڵئاوایەکیشت بە شایەنی نەزانی ئەوڕۆژە زۆر خەمی خوارد بەجورێک ئەترسام شتێک لەخۆی بکات ..

توند چاکەتەکەی بەرمم دەگوشی بەدەستم ترسم لەکۆتایەکەی هەبوو هەرچەندە نەمدەزانی چی روودەدا بەڵام ترسم هەبوو لەوساتە تەنها ترس لەمندا بونی هەبوو هیچی تر

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now