part 2

225 40 6
                                    


کلاسێکی بێزارکەریم بەڕێکرد رێک سێ کاتژمێر لەژورەوە بووم لەودەقەیا پەشیمان بووم ئاخر کێشەم نەبوو ئەو دوساڵەی ڕابردوو بەڵام هێشتا پێویستە بۆ داهاتو هەوڵبدەم خۆ تاماوم لەماڵەوە نابم

لەکافتریا دانیشتم چاوەڕێی سانیا بووم ئەو لەبەشی ئینگلیزیەو  سێیەم ساڵیەتی منیش بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی یەکەم ساڵمە

چوکڵاتەیەکی گەرمم لەپێش بوو  خەریکی نەقڵ کردنی تێبینی بووم بەبێزاری کتێبەکانم داخست سەیری دەوروبەرم کرد کەسێکی ناسیاو نەبوو بیدۆزمەوەو کەمێک کاتەکەی پێ بەڕێ بکەم

کاتژمێرێک تێپەری نازانم چۆن بەڵام کاتێک چاوم کردەوە و سانیا بانگی دەکردم

"هەستە دەی "
دەنگی بێزار دیار بوو سەیری پێشەوەم کرد جیهو لەپێشم دانیشتبوو بەبێزاری پاڵم دایەوا سەیریم کرد

"لەکۆتای تەشریفتان هێناو ئێمەتان بیرکەوتەوە "
بە تۆنێکی تورە وتم زەردەخەنەیەکی کرد

"دەی گیانەکەم مەجالم نەبوو بڕوابکە "
بەتورەی هەستامەوە

"دوورۆژە تەنانەت نامەکیش نەتوانی بینێری "
شتەکانم هەڵگرت بە پرسیارەوە سەیرم کرد

"بۆچی تورە دەبی خۆ ئەوە یەکەم جار نیە "
بەبێمەنتی هەستایەوە پێکەنینێکی بەدەنگم کرد

"راستدەکەی گەر لەیەکەم جارەوە ڕێگام بەوە نەدابا ئێستا وانەدەبوین "
بەتورەی جێم هێشت خەریکی لەمل کردنی ملپێچەکەم بووم بەتوندی خۆم بەکەسێکدا کێشا هەستم دەکرد سەرم خەریک بوو بتەقێ

"ئەرێ دیواری یان چی خەریک بوو سەرم بتەقێ "
بەتورەی وتم چاوەکانم لەئازاردا داخست

"ببورە خاتون "
کەمێک چاوەکانم کردەوە

"تۆ باشیت "
جیهون ڕێگەی نەدا ئەو کورە ببینم کەخۆم پێدا کێشام

"دوورکەوە "
بەتورەی پاڵمداو دوورم خستەوە

"لینا "
دەنگی ئەوکورە هۆشی بۆلای خۆی بردم برۆکانم گرژ کرد ڕێکەوتێکی چەند جوانە بەڵام وانیشانم دا کە نایناسم

"لەکوێ ناوی من دەزانی ؟"
بەپرسیارەوە سەیرم کرد

"بێوەفا بێگومان چۆن ئێمەت بیر دەبێ "
بەپێکەنینێکەوە وتی دەستێکی بەقژە کورتەکەیدا هێنا

"ئۆ فلیکس  "
سانیا بە شۆکەوە وتی

"ئەو لەئامادەی لەگەڵ ئێمەبوو لینا بیرت نیە "
زەردەخەنەیەکم کرد چەند جوان ڕۆڵ دەگێرم پێویست بوو لە بەشی شانۆ بم ئێستا من

"ببورە بیرم نەبوو ئمم تۆ باشیت "
زەردەخەنەکەی گەورەتر بوو

"باشم سوپاس جوانکیلە "
وتی سەیرێکی دەووروبەری کرد

"باشە فلیکس خۆشحاڵ بوم بەبینیت ئێستا پێویستە بڕۆمە سەر کار  .. دەی سانیاوەرە خوات لەگەڵ فلیکس"
بوارم نەدا هیچیان قسە بکەن بەخێرای ڕۆشتم خۆشم نازانم بۆچی نامەوێ دیداری تایهۆنگ بکەم

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now