part 10

211 46 12
                                    


بۆنی شوکڵاتە گەرمەکە زۆر بێزاری کردم هەستم بەبێز لێبونەوە دەکرد لەوساتە ئەوەی لەگەدەم بوو هاتە سەرەوە بەخێرای رامکرد بۆ دەست شۆرەکە

دووبارە ئەوەی خواردبووم هێنامەوە هێندەی تر بێهێز بووم دەنگی هانیۆڵ دەهات لەدەرەوە کە لەدەرگاکەی دەدا بەبێهێزی دەرگاکەم کردەوە

"تۆباشیت چی بوو ؟"
روخساری منی گرت بەتەواوی خەم لەچاوانی دیار بوو

"ببورە وابزانم ئەوچەند ڕۆژە زۆ ماندو بووم بۆیە کاریگەری لەسەر خواردنم دروست کردوە "
دەستی لەسەر نێوچاوانم دانا

"کەمێک تات هەیە نەخۆش دیاریت با من تۆ بگەڕێنمەوە ماڵەوە پێویست ناکات ئەمڕۆ کار بکەی "
دەستی منی گرت
"نا هەرخۆی سێڕۆژە نەچووم بۆکار پێویستە ئەمڕۆ بچم "

"قسەی بێمانا من لەجێی تۆ دەچم باشە "

"شتی وانابێ "
بەدەمقسەکردنەوە گەراینەوە کافتریا

"هەر ئەوەی وتم گیانەکەم ڕەنگت پێوە نەماوە یان ناچیت بۆ کار یان منیش دێم لەوێ لەبری تۆ کاردەکەم تەنها بۆ ئەمڕۆ "
ئەوە درێژترین رستەی هانیۆڵ بوو لەگەڵ من لەوکاتەی یەکتری دەناسین پێکەنیم جانتاکەم شتەکانمی هێنا
"وابزانم نیوکاتژمێرت ماوە "
سەرم بەبەڵێ جوڵاند و ڕۆشتین دوای ئەوەی ماڵئاوایمان لە سانهو کرد تای تەنها سەیری دەکردین تورە دەردەکەوت بێگومان من وا بە ئاسانی ناڕوخێم

تەواوی ڕۆژەکە هانیۆڵ و سانیا ڕێگایان نەدا کار بکەم تەنها دانیشتم ئەوەش زیاتر بێزار کەربوو

لەکۆتای گەیشتمە ماڵەوە راستەو خۆ خەوتم زۆر هەستم بەخەواڵووی دەکرد

چەند ڕۆژێک تێپەری بێهێزیم زیاتر ئەبوو بەردەوام خەوم دەهات و گەدەم بەشتی سەیر تێک دەچوو بۆنی ناخۆشم لەشتەکان دەکرد بەتایبەت شوکڵاتە وایدەکرد بێز بکەمەوە

لەناو کافریای زانکۆکەبووم ژانەسەرێکی زۆرم هەبوو فلیکس لەلام دانیشت

"چۆنیت ؟"

"باشم "
سەرم بەرز کردەوەو خۆم ڕێک کردەوە

"پێدەچێ بەسەری زاڵ بوبی "

"هیچ شتێک ناتوانێ من بروخێنێ "
بە متمانە بەخۆ بوونەوە وتم لەوکاتەهانیۆڵ و سانیا هاتنە لامان

"سڵاو هاوڕێیان "
هانیۆڵ لەلای من دانیشت سانیاش لەلای فلیکس

"ئێستا باشتری "
هانیۆڵ پرسسی بەزەردەخەنەوە سەرم بەبەڵێ جوڵاند

"دڵخۆشم بەوە "
قژمی بردە دوای گوێم فلیکس بە گومانەوە سەیری کردین

"ئۆ هاوڕێیەکی تریشمان هەیە "
سانهو وتی سینیەک خواردنەوەی پێ بوو دوو شەربەت و دوو شوکڵاتەی گەرم لەدەرەوە بارانێکی کەم دەباری

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now