بەتورەی هەستامەوە"ئەو کچە کێیە ئەیناسی "
بەتورەی سەیری سانیام کرد"ئەو کچەی ئەوێیە "
نیشانی بەکچێک کرد لەگەڵ چەند کور و کچێک دانیشتبوو یانی من لەبەر بەرێز جیهون هاتم لێرە بخوێنم ئەویش خیانەتم لێ ئەکات پارچە کێکی بە شوکڵاتەم لەپێش بوو هێشتا هیچم لێ نەخواردبوو هەڵم گرت"لینا بوەستە ٓ"
سانیا هاواری کرد بەڵام درەنگ بوو بەتورەی کێکەکەم لەپێش ئەو کچە داناوبەجوانی سەیرم کرد ئاخۆ لەمن جوانترە یان نا"چی روودەدا "
بەمۆنی پرسی دەستم کرد بە پێکەنین لانیکەم هێندەی من جوان نیە"دەتەوێ بزانی "
برۆیەکم بەرز کردەوە دەستم بۆ قژی برد روخساریم لە کێکە وەردا هاواری دەکرد"بەرمدە نەفرەتی بەرمدە "
وای کرد هەموویان سەیرمان بکەن"تەواو کچم بەریبدە "
سانیا منی دور خستەوە ئەوکچە دەستی بە گریان کرد هەموویان سەیریان دەکردین لەودەقەیە ئەمویست بگریم بەڵام نەم کرد ئەزانم زۆر خۆپەرست و دڵ ڕەق دیار بوم"چی روویداوە "
جیهون پرسیاری کرد بەخێرای بۆلامان هات بەڵام زیاتر تورە بووم"گەمژەی خوێڕیییی "
هاوارم کرد ئەو شەربەتەی لەسەر مێزەکە بوو هەموویم پێدا کرد"بێ ئەقڵ بوێریت کرد خیانەت لەمن بکەیت هااا من پەشیمان دەکەمەوە تێگەیشتی پەشیمانت دەکەمەوە "
بەهەموو هێزم هاوارم کرد سانیا منی گرتبوو بەتوڕەی دوورم خستەوە لە جیهون نزیک بوومەوە"جیهو شتێک بکە سەیرکە چی کرد "
بەنازەوە وتی فرمێسکەکانی دەباراند بەتورەی سەیری جیهوم کرد"دەی شتێک بکە "
بەتورەی وتم سەیری چاویم کرد"ئارام بەوە هەمووشتێک ڕون دەکەمەوە"
ویستی دەستم بگرێ بەڵام تا هێزم هەبوو شەقێکم لەنێوانی قاچەکانی دا کەوتە زەویەکە شوێنەکەم جێهێشت بێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوەنەمدەزانی پێویست بوو چی بکەم بەراستی خۆشم دەویست بەڵام ئەو خیانەتی کرد تەنانەت دووساڵی رابردوو لەبەر ئەو قسەم لەگەڵ هیچ کورێک نەکرد رقم لەخۆم بوو بۆچی هێشتا خۆشم دەوێ تەواوی ڕۆژەکە بەو بەفرە لەبەر دەم کەنار دەریاکە وەستابووم بیرم دەکردەوە
دوونیا تاریک ببو هێشتا لیدەکان و جوانکاریەکانی سەری ساڵ لەسەر شەقامەکان مابوون بەهێواشی ڕێم دەکرد بۆ ماڵەوە نازانم چەند دەبوو بەڵام زۆر بەپێ ڕۆشتم نزیکی ماڵەوە دەبومەوە دەستەکانم تەزی بوون روخساریشم بەهەمان شێوە هەستم بەسەرخۆشی دەکرد
توانای ڕۆشتنم نەماو لەسەر شەقامەکە دانیشتم لەناو بەفرەکە دەستم کرد بەگریان
"بۆچی وای کرد بۆۆۆ "
لەکۆتای هاوارم کرد و زیاتر گریام

YOU ARE READING
ئاگری هەوەس...ꨄ︎
Horrorڕاگـــیــــراوە ‼️ چارەنوسمان ئەوە بوو دووبارە یەکتری ببینینەوە بەڵام.. من هەڵەبووم تەواوی کاتەکە وامزانی خۆشی ویستوم بەڵام ئەوانە تەنها هەوەسەکانی هەرزەکاری ئەو بوون بەڵێ ئەوە قسەی خۆی بوو "تۆ گەمژەی ئەوە تەنها هەوەسەکانی هەرزەکاریم بوون "