part 14

192 43 18
                                    

بەئاگاهاتم بەخێرای هەستامەوە هێشتا جلی بوکێنیم لەبەر بوو

"هانیۆڵ .. هانیۆڵ "
لەبەر خۆمەوە وتم وەک شێتیک بووم بەخێرای کانولاکەم لێکردەوە گرنگیم بەهیچ نەدا لەژورەکە ڕۆشتمە دەرەوە

"خانمەکەم ناتوانن بڕۆن "
پەرستارەکە دوام کەوت بەڵام گرنگیم پێنەدا

"تکایە من ببە بۆڵای هانیۆڵ "
دەستیم گرت و لێی پاڕامەوە
"نابێ پێویستە پاڵ بکەون

"ناتوانم تکایە دەبێ هاوسەرەکەم ببینم ئایا ئەوباشە"

"ئەوپیاوەی لەگەڵت بوو لەنەشتەرگەیە خانمەکەم "
ڕاستەوخۆ بەرەو شوێنی نەشتەرگەری چومم دایکم و باوکم هەروەها خاتوو پارک و بەڕێز پارک خۆشکەکەی و تەنانەت سانهو سانیاش لەوێ بوون

"هانیۆڵ چۆنە "
بەرەو لای دایکم چوم

"کچم بۆچی هەستاوی گیانەکەم "
هەموویان دەگریان

"تکایە پێم بڵێن هانیۆڵ چۆنە "
گریانەکەم زیاتر دەبوو خاتو پارک باوەشی لێمدا

"لەنەشتەرگەریە حاڵی باشنیە کچم باشنیە "
لەباوەشم دەستی کرد بەگریان بۆچی دەبێ ئەوە ڕوبدات خوایە بۆچی

"تۆ دانیشە کچم "
دایکم منی دانیشاند لەوکاتە بوو تایهۆنگ و فلیکس  بەرەو لای ئێمە دەهاتن ئاویان لەدەست بوو بەبینی توڕەبووم بەڵام دانم بەخۆمدا گرت

"پۆلیس پۆلیس هیچی نەوت"
بەخێرای پرسیم بەڕقەوە سەیری تایم دەکرد

"نەخێر هێشتا لێکۆڵینەوە دەکەن "
باوکم  گوتی سەیری خۆمم دەکرد جلەبوکێنیەکەم هەمووی پیس و بەخوێن ببوو دووبارە فرمێسکەکانم هاتنەوە خوارەوە

"دەڕۆم جلت بۆ دەهێنم "
سانیا ڕۆشت

چەندکاتژمێرێک بەرلەڕووداوە

‌pov taehyong

لەماڵەوە دانیشتبووم سەیری ئەوکارتی بانگێشتەم دەکرد کە لە هانیۆڵ وەرم گرت خۆشم نازانم چیم کرد ئەنجام چیبوو ئایا بەڕاستی تۆڵەم لەوکردەوە یان تەنها ژیانی خۆمم وێران تر کرد چپێویست بوو وابکەم ئاخر خۆ نەدایکم گەڕایەوە نە لی یۆنگ نە دڵی منیش چارەبوو نەخەمانیشم کەم بوونەوە بەڵکو خەمەکان زیاتر بوون ئاشقە نەفرەت لێکراوەکەشم زیاتر بوو

"تای تای "
دەنگی فلیکس دەهات بەخێرای لەدەرگاکەی دەدا

"چی بووە "
دەرگاکەم کردەوە جلە رازاوەکانی سەنجی منی ڕاکێشا

"یۆن .. یۆن یوو لێرەیە "
باسی چی دەکەی

"یۆن یوو ئازاد کراوە "
بەهەناسە بڕکێوە قسەی دەکرد

"بەرەو ئاهەنگی لینا دەڕۆشتم ئەوم بینی سوێند دەخۆم ئەوو وەک گارسۆن لەوێ کاری دەکرد "
وەک بڵێی دوونیا بەسەرما روخا لەکوێ لینای دۆزیوەتەوە ئاخر

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now