part 6

193 41 7
                                    


لەبیرم نەکردوەو وەک ئەوەی دوێنێ بێ لەبیرمە ئەوکاتەی بۆیەکەم جار بەخواستی خۆم ماچم کرد کوڕێک کە هەمیشە ڕقم لێی بوو نەم دەویست بیبینم یان قسەی لەگەڵ بکەم
خۆم بەقاچەکانی خۆم بۆلای گەڕامەوە

بەبێدەنگی سەیری منی دەکرد جوڵەیەکی نەکرد سەرنجم بۆ لێوەکانی چوو بەبێ ویستی خۆم لێی نزیک بومەوە لێوەکانم لەسەر لێوی دانا گەورەترین هەڵەم کرد

هیچ جوڵەیەکی نەکرد تەنها شۆک بوو کاتێک دوور کەوتمەوە بەشۆکێکەوە سەیری دەکردم لەوساتە هەستم کرد چیم کرد چۆن وام کرد بەچ ئەقڵێک ئاخر

"ببورە "
بەهێواشی وتم بەڵام هیچی نەوت کاردانەوەی نەبوو بەخێرای ماڵەکەم جێهێشت

بەردەوام سەرزەنشتی خۆم دەکرد ئاخر بەچ ئەقڵێک وام کرد

رۆژم کردەوە بەبێ ئەوەی بخەوم من چۆن سەیری بکەم

بەبێزاری خۆم ئامادە کرد
تەنورەیەکی بێجی و بلوزێکی ملداری سپی لەگەڵ چاکەتێکی جڵدی رەش پوتێکیدرێژی رەش

لەشوێنی وەستانی پاسەکان بووم لەدڵەوە دوعام ئەکرد جارێکیتر نەبیبینم زۆر شەرمەزار کەرانەیە ئاخر

سەر کەوتمە پاسەکە یەکێک لەتەنیشتم دانیشت بۆنەکەی ناسراو بوو ئەوە تایهۆنگە دڵنیام سەیرم نەکرد دەنگی گۆرانیەکەم زیاتر کرد کە بە هیدفۆن گوێم لێدەگرت چاوەکانم داخست

رۆژێکی بێزار کەریم بەڕێکرد بەڵێ زۆر بێزار کەر بوو تەواوی کاتەکان بیرم لایتایهۆنگ بوو لەوشتە دڵنیابووم کە من خۆشم دەوێ بەڵام دوای چی وابزانم ئەوچیتر ئەوهەستەی نیە و نەیماوە

لەکافتریاکە بەبێزاری دانیشتبووم یاری بە کاپۆچینۆیەکەی پێشم دەکرد بەو کەوچکەی لەدەستم بوو کاتێک سەرم بەرز کردەوە تای لەبەرامبەرم دانیشتبوو سەیری دەکردم چاوەکانم لەسەری مانەوە بۆ ساتێکیش چاوی لانەبرد وا بەردەوام بوو

بەبێزاری هەستامەوە بێزار بووم لەو ڕووداوە سەیر و بێزار کەرانەی نێوانمان پێویست بوو بوەستم لەوەی بیر لەوبکەمەوە
چاکەتەکەم پۆشی و جانتاکەم هەڵگرت تاوەکوو بڕۆم ماندووبوم خەوم دەهات هەستم دەکرد گەدەم تێک دەچێت وک ئەوەبوو لەناو سەیارەیەک بم بەدەوری خۆسدا بخولێتەوە دەمویست ئەوەی لەگەدەم هەیە بیهێنمەوە دەرەوە و بڕشێمەوە بەڵام نەمدەتوانی

"تۆباشی لێوەکانت ڕەنگیان نەماوە "
سانیا قۆڵی گرتم بەڵام بێئەوەی بتوانم وەڵام بدەمەوە وەک ئاوەبوو سانیا بخولیتەوە لەبەر چاوم ببو بە دوو سانیا لەکۆتای هەستم بەتاریکی کرد ئەوەی بیرمە سەرم بەرشوێنێکی رەقکەوت هاواری سانیا

چاوەکانم کردەوە سەقفێکی سپی تاکەشت بوو بینیم تاقەتی جوڵەم نەبوو هەستم بەبێهێزی دەکرد
دەستم کانولای پێوەبوو سەیری دەوروبەرم کرد سانیا لەگەڵ فلیکس لەسەر قەنەفەکە خەویان لێکەوتبوو سانیا سەری لەسەر شانی فلیکس بوو

ئاگری هەوەس...ꨄ︎Where stories live. Discover now