1

97 7 24
                                    

بەیانییەکی زوو کاتێک خۆر ئەهاتە ژورەوە لە پەنجەرەی ژورەکەیەوەو ڕومەتە خڕەکانی کچەکەی ماچ ئەکرد
وای لێکرد چاوەکانی بکاتەوە و ئارەزووی بەڕێکردنی ڕۆژەکەی لا نووێ ببێتەوە
کچەکەی خێزانی کیم کچێک بەجوانیەکەی لە ناو بنەماڵەکەدا ناوبانگی دەرکردبوو هەرچەندە باوکی خەڵکی کۆریابو بەڵام شێوەی لە دایکە یەوە وەرگرتبوو کە خەڵکی کۆریا نەبوو

چاوێکی قاوەی ڕەنگی شوکڵاتە ئاسا لێوێکی پڕ و نەرم پێستێکی نەزۆر سپی نە زۆر گەنمی برژانگی پڕ و ڕەش قژێکی خورمای کە لەگەڵ بەرکەوتنی خۆر بەشێکی بە ئاڵتونی دەدرەو شایەوە کە درێژیەکەی نزیک ناوەڕاستی کەمەری بوو
باڵایەکی نامناوەند پێکەنینێکی دڵبەرانە کە ڕومەتەکانی چاڵ ئەکرد بچوکترین جوڵەی لێوەکانی ئە بوە هۆی ئەوەی ئەو چاڵانە خۆیان دەربخەن کە بوەتە تیرێک بۆ دڵی چەندان کوڕ
ئەوەنەدە جوان لەسەر ڕوخساری خۆیان دەرئەخست کە نازانرێت ئەوە هەڵەی فریشتەیەک بوە یان هۆکاری ماچێکی قوڵ
دڵێکی نەرم و بەسۆز کە زۆر لە ڕوکاری دەرەوەی جیاوازە ئەو زۆر خۆی بەهێز دەر ئەخات لە کاتێک دا دڵی ئاگری لێئەبێتەوە بۆ گریانێکی قوڵ
ناتوانێ ڕێگە بەخۆی بدات لە هەموو بارو دۆخێک دا بگری مەگەر ئازاری کەسە ئازیزەکانی ببینێت کە ئەویش دایک و باوکی و براکەیەتی کە بە چوار ساڵ لە خۆی گەورەترە
(کیم ناری )
ناوی کچیە کەی خێزانی کیم

" ناری کچەکەم هەستە درەنگە "
دایکی ناری بە هاوارەوە ناوی ئەهێنا تاوەکو کچە بەنرخەکەی لە ژورەکەی بانگێشت بکات بۆ نانی بەیانی

" باشە ،دایکە گیان وا هاتم "
ناری وەڵامی دایەوە بەدەنگە ناسکەکەی

ڕێگەی خوارەوەی گرتە بەر بۆ چێشت خانەکە تا دوبارە کۆببنەوە لە سەر مێزی نان خواردنەکە
لەکاتی هاتنە خوارەوەی قژی هەڵبەزو دابەزی ئەکرد لەسەر شانەکانی کاتێک عەزیە شینە ئاسمانیەکەی ئەشنایەوە کە درێژیەکەی لە خوار ئەژنۆکانیەوە بوو
گەیشتە بەردەم دەرگای چێشت خانەکەوو برا ئازیزەکەی لەبەردەمی پەیدابو

" بەیانی باش کاکە گیان "
بەزەردەخەنەیەکی شیرینەوە ئاراستەی براکەی کرد

" بەیانی تۆیش باش شیرینەکەم "
بەهەمان زەردەخەنە وەڵامی خوشکە تاقانەکەی دایەوە

(کیم هیوک )
برای کچەکە کە زۆر کوڕێکی خوێن شیرین و تێگەیشتوو تەمەنی 24ساڵە خوشکەکەی لە هەموو شتێک زیاتر خۆش ئەوێت کە وەک قەڵایەکە بۆی ئەوەش لە ئەنجامی پەروەردە ڕێک و جوانی باوکی و دایکیەوە فێرکراوە کە چۆن ڕێز لە ئافرەتان بگرێتوو خوشکەکەی لا گرینگ بێ

" بەیانی باش "
کچو کوڕەکە بەیەکەوە وتیان کاتێک چونە سەر مێزی نان خواردنەکە

" بەیانی ئێوەش باش ڕۆڵە کانم "
باوکە میهرەبانەکەیان وەڵامی دانەوە بەزەردەخەنەوە

دەستیان کرد بەنان خواردنەکەیان کە زۆر چێژیان لێی ئەبینی ئەوان نمونەی خێزانێکی بەختەوەرن بۆ ئەو کۆمەڵگەییەی تێیدا ئەژین وە خێزانێکی تێگەیشتوو
باوکێکی میهرەبان و دایکێکی ڕوخۆش و دڵسۆز خێزانێکی وایان پێک هێناوە کە خەڵک خۆزگەیان پێئەخوازێت هەڵبەت ئەوە لە بەر جوان ڕەفتار کردنیانە پێکەوە کە واشیان لە منداڵە کانیان کردوە ئەوەندە ژیرو لەبەر دڵان بن بەڕادەیەکی وا کە هەموو کەسێک ئاوات بەمنداڵی ئابخوازێت

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now