7

38 3 35
                                    

"تکایە ناری تکایە "

"هایریم بەڕاستی هیچ حەزی پێناکەم "

"دەی تکایە سەیرکە بەڕاستی زۆر خۆش ئەبێت "

"هایریم خۆت باش ئەزانی وانەمان هەیە "

"ئۆفف تۆیش هەرکاتێک من داوای شتێکت لێبکەم ڕاستەو خۆ ڕەتی ئەکەیتەوە ڕێک وەک ئێستا هەم بۆ ئێمە زۆۆر باش دەبێت سەیرکە شوێنەکەتازە کراوەتەوە زۆر بەی قوتابیەکان ڕۆیشتون و وتیان زۆر خۆش بوە ئێمەش دەڕۆین ئەگەر نا من چیتر قسەت لەگەڵ ناکەم "

"بوخاتری خوا هایریم شوێنەکە زۆر نزیکە ئەتوانی بەتەنها بڕۆیت ئەوە ڕێک لەسەر ڕێگای ڕۆیشتنەوەمانە"

"واتائاوا ناتەوێت من قسەت لەگەڵ بکەم مادەم باشە"

"باشە باش دەڕۆین ئاوا مەکە ئیتر سوپاسی خوا بکە ئەمڕۆ وانەکانمان زوو تەواو دەبێت"

"بەڕاست ،تۆ باشترینی دڵنیام پەشیمان نابیتەوە

دوای تەوا بونی وانەکانیانن بەڕێکەوتن بۆ ئەو کافتریایەی لە نزیک زانکۆکەیان کرا بوەوە وە لەسەر ڕێگای ڕۆیشتنەوەیان بوو
کاتێک چونە ژورەوە تێڕامابون لە ناوازەی کافتریاکە شوێنێکی زۆر خۆش بوو دیوارەکانی بەڕەنگی ڕەش و ڕەساسی ڕەنگ کرابوو زیاتر رەنگە تاریکەکانی بۆ بەکار هێنرابوو وە ئینجانەی گوڵ لەڕوی دەرەوەی کافتریاکە هەڵواسرابوو وەزۆر پاک و خاوێن بوو شوێنێکی تەواو گونجاو بوو بۆ ئارام بونەوە وە لەدواوەوەی کافتریاکە باخچەیەکی زۆر گەورە هەبوو کە کورسیو مێزی لێدانرابوو بۆ دانیشتن شوێنێکی بێ وێنەبوو ناری و هایریم دەرگاکەیان کردەوەو لەگەڵ چونە ژورەوەیان ئەو زەنگەی بەسەر دەرگاکەوە هەڵواسرابوو جوڵایەوە کە ئاماژە بوو بۆ ئەوەی گەسێک هاتوەتە ناو کافتریاکە

ناری ئەو شوێنەی زۆر بە دڵ بوو هەستی ئەکرد لە حەزەکانی ئەوەوە زۆر نزیکە ڕەنگەکانی وە شێوازی دیزاینکردنی زۆر ناوازەبوو زۆر بەو ردی سەیری هاموو شوێنێکی ئەکرد تادەنگێک لەو خەیاڵە دەریهێنا

"خۆ وتم بەدڵت ئەبێ "

"ئێرە زۆر خۆشە "

" ڕاستە"
سەری بە ئەرێنی جوڵاند

"فەرموو خاتونەکان چی دەخۆن "
گارسۆنەکە لێیانی پرسی

"بۆمن قاوەیەک تکایە ، تۆ چیت ئەوێ ناری "

"من تەنها بەرداغێک ئاو "

" هەرئێستا هیچی ترتان ناوێت"

" نەخێر سوپاس"

"ناری با بڕۆین لە باخچەکەی دواوە دابنیشین "

"باشە ئەوە خۆش دەبێت بابڕۆین "

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now