3

42 3 6
                                    

خێرا گەڕایەوەوە دەرگای ماڵەوەی کردەوە یەکەم شت کەوتە بەر چاوی دایکی بو کە لە چێشت خانەکە ئەهاتە دەرەوە هەر کا چاوی بە کچە تاقانەکەی کەوت لەو باروو دۆخەیا خێرا فرمێسکەکانی ڕێچکەی خۆیان گرت
لەسەرەوە تا خوارەوە سەیری ناری کرد ئەژنۆکانی برینداربوو بوون و قژی شێواو بو عەزیەکەی بەری زۆر بە خرابێ پیس بوو بو وە ناری ڕوخساری سپی هەڵگەڕابوو
لێوی وشک بووبوو و چاوەکانی لاوز بوون وەک ئەوەی بیەوێت هەر لەوێ لە بەردەم دەرگاکە دا بخەوێت

" ناری ، کچەکەم ئەوە چیت لێ بەسەر هاتوە "
خاتو کیم خێرا بەرەو کچەکەی چوو و لە باوەشی گرت

" هیچی وانیە دایکە گیان ، تەنها بەربوومەوە "
کچەکە دووبارە درۆی کرد تا دایکی نەترسێنێت بەوەی کەمێک پێش ئێستا ڕوی دا
چونکە دڵنیایە کە باوک و براکەی وازی لێناهێنن تا ئەو کەسانە نەدەنە دەست یاسا ئەوەش نائاسودەی بۆ خێزانەکەی دروست ئەکات

" کچم ، بۆ ئاگاداری خۆت نیت "
دایکی بەگرینگی پێدانەوە پرسی

" من باشم دایکە گیان، تەنها بابڕۆم خۆم پاک بکەمەوە و کەمێک پشو بدەم "
ناری بەبێ هێزی وای وت تا دایکی ڕازی بکات چیتر گفتوگۆنەکەن

" باشە ، کچەکەم بڕۆ کەمێکی تریش باوکت و براکەت دێنەوە "
دایکی ڕازیبوو کە ئەوەنە لەسەر شتەکە نەڕوات چونکە ئەزانێ کە کچەکەی ڕقی لە باسی دورو دێژە وە دڵنیایە کە هاوسەرەکەی و کوڕەکەی زۆر خەم ئەخۆن ئاوا بیان بینیایە

ناری ڕێگای ژورەکەی گرتوو بەڕێکەوت بۆ ژورەکەی خێرا دەرگای ژورەکەی کردەوە جانتاکەی هەڵدایە سەر بێدەکەو بێ وەستان چوە دەست شۆرەکە و خێرا دەرگاکەی داخستو پاڵی بەدەرگاکەوەناو هەردوو ئەژنۆی لە باوەش کرد
وە دەستی بەدەمیەوە گرتبوو بۆ ئەوەی دەنگی هەنسکی گریانی نەڕواتە دەرەوەو دایکی گوێی لێی بێتو خەمی بۆ بخوات
لە هەموو شتێک زیاتر ڕقی لە خۆی ئەبووەوە بۆ ئەوەی درۆی لە گەڵ دایکی کرد ئاخر بەلای ئەوەوە درۆ تاوانێکە وە ڕقی لە مرۆ ڤە درۆزنەکانە

کە ئەمڕۆ بەهۆی کوڕێکی نەناسراوەوە ئەویش درۆی کرد کە وتی کچی سەرۆک وەزیرانە وە درۆی لەگەڵ دایکی کرد ، لە هەموو شتێک زیاتر نەفرەتی لە دڵی ئەکرد کە زاڵ بوو بەسەریداو داوای لێکرد یارمەتی ئەو کوڕە نەناسراوە بدات

کەمێک هاتەوە سەر خۆی و گریانەکەی وەستا هەمیشە ئەگەر هەست بە دڵتەنگیەکی زۆر بکات بەتەنها ئەگریت
هەستایەوە و گەرماوێکی کرد هەر کە ئاوەکە بە جەستە بچوکەکەی دائەهاتە خوارەوە برینەکانی ئەژنۆی ئازاریان ئەدا

تەواو بو لە گەرماوەکەیوو بەڕێکەوت بۆ لای دۆڵابی جلە کانی دوای ئەوەی برینەکانی چارەسەر کردبوو
جلی ماڵەوەی لە بەر کرد کە پێک هاتبوو لە ڕەنگی ڕەش سەر تاپا چونکە ڕەنگی دڵ خوازی کچەکەیە
قژی بەردایەوە سەر شانەکانی و کرێمێکی لە ژێر چاوەکانی دا تا ئەو ئاوساویەی نەهێڵێت کە بەهۆی گریانەوە بۆی دروست بوەو باوکو براکەی هەستی پێنەکەن

بڕیاری دا ئەو ڕوداوانەی ئەمڕۆ بەسەری هات لە بیری بکات

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now