18کۆتای

48 5 34
                                    

گۆڵەکانی نێو ئینجانەکە بەنەرمی دەجوڵێن
لەگەڵ بەرکەوتنی بایەکەمەکە ئەستێرەکان دەدرێوشێنەوە لەکاتێکدا ناری لێیان دەڕوانێت و درەوشانەوەکەی لەچاوە جوانەکانیدا دەردەکەوێت

مانگیش بە ڕوناکیەوە زەوی دەدرەوشێنێتەوە...

لەنێوو ئەوانەدا کیم ناری ون بوو بونی هەیە کە بەدیار بیرکردنەوەکانیەوە لە ئاسمان دەڕوانێت

خوادا هەمو شتێکی بۆ خزمەتی مرۆڤ دروست کردوە

بەڵام تەنها مرۆڤە کە مرۆڤ ئازار دەدات

ئەو ئازار دەچێژێت ئاخر زۆۆر بە خراپی ئاڵودە بووبوو

لەم کاتەدا تاکە شتێک پێویستی پێبێت کەسێکە ئەیەوێت بچێت بۆلای و کەمێک ئەو ئازارەی لە بیر بباتەوە،تەنانەت ئەگەر کاتەکەیش گونجاو نەبێت

بەڕێکەوت بۆئەو شوێنەی کۆتا جار پێکەوە بوون

لای دەریاچەکە ڕێک ئەو شوێنەی کە ناری بڕیاری دا خۆی بە جۆنگکوک بسپێرێت
ئەو شوێنەی یەکەم ماچی لێبرا تێدا
ئەو شوێنەی بۆی بووە ئارامگەیەک
ئەو شوێنەی دڵی تێدا هەستی بەلێدان کرد

ئێستا چی تەنها ئەوی بیر دەخاتەوە تەنها ئەو ساتەی بیر دەخاتەوە کە چێژیان تێدا بینی ئاخر ئەوە چ هەق بەبێ دەنگی ڕۆیشت بۆچی تەنانەت شایەنی ماڵئاوایش نەبوو یانی ئاوا بێ بەها بوو لای کە ماڵئاوایەکیشی بەشایەن نەزانی ئاخر بۆچی ،ئەو شایەنی ئەوە نەبوو

گەیشتە شوێنەکە کاتەکە درەنگە لە بەر ئەوە کەسی لێنەبوو شوێنەکە بە بێدەنگیەکی سەر سوڕهێنەر ئەستوربوو

دانیشت و قاچەکانی لە باوەش کرت بەڕاستی بیری ئەکات ئەو ڕاهاتبوو لەگەڵ ڕەفتارە شێتانەکانی لەگەڵ ئەو قسانەی کەوای لێئەکرد بە خراپی شەرم بکات لەگەڵ ئەو بەیانیانەی کە لەسەر کۆڵانەکەوە چاوەڕێی ئەکرد تا بەتەنها نەچێتە زانکۆ وە ئەو ئێوارانەی ئەی گەڕاندەوە ماڵەوە وە زۆر بیری چاوە ڕەشەکانی ئەکات ئەو چاوانەی کە بەسەیر کردنی دڵی ئەلەرزی چی دەربارەی باوەشە گەرمەکەی ئەو زۆر بەخراپی ئەوانەی ئەویستەوە

تەنها نزیک بوون لێی والە دڵی ئەکات ئارامبێتەوەو ئەو قورساییەی لەسەر نەمێنێت

"بۆچی "
بە کزی لە ژێر لێویەوە وتی

"بۆچی ئاوا بەبێ دەنگی ڕۆیشتی ئاخر شایەنی ئەوە بوم"
ئەم جارە ڕومەتەکانی تەڕ بوو بە فرمێسکەکانی

"بۆچی ئاڵودەی خۆت کردم و بەجێت هێشتم "
گریانەکەی زیادی کرد

"ئێستا لە کوێیت ئەی درۆزن ......"
"مەگەر نەت وت ئەتپارێزم "
"مەگەر بەڵێنت پێنەدام کە بۆ هەمیشە لەگەڵم بیت"
"دەی ئەوەتا دڵم وا وێران ئەبێت لە دوریت "
"دەی کەواتە وەرەو ئەو ئازارەم لە بیر بەرەوە"
"ئاخر خۆت وتت ناهێڵم بۆ هیچ شتێک خەفەت بخۆیت ئەوەتا خۆت ئێستا هۆکاری خەفەت خواردنەکەمی "
"بیرت ئەکەم ...بیرت ئەکەم ...من هەستم بە دڵم کرد لەلای تۆ بۆچی ئاوات لێم کرد"

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now