"تایهیۆنگ"
کوڕێک کە هاتە نزیکی و ناوی هێنا ئەوی لە سەیر کردنی کچەکە پچڕاند بانگی (کیم تایهیۆنگ)کرد چونکە وانەکانیان دەستی پێکردبوو" چیە ، چیت ئەوێت "
بە مۆنی سەیری ئەو کوڕەی کرد کە بانگی ئەکرد تا تێی بگەیەنێت لە چ کاتێکی خراپ داهاتوە نەی هێشت لە سەیر کردنی کچی مامی تێر بێ کە لە بەردەمی ڕاوەستاوە" گەمژە ئەوە تۆ ئاگات لە کات نەماوە ، وانەکان وادەست پێ ئەکات هەستە بڕۆین ئەینا مامۆستا نامانکاتە ژورەوە "
کوڕەکە بۆی ڕون کردەوە کە بۆچی بانگی کردوە وە تایهیۆنگ سەیری سەعاتەکەی دەستی کرد و خێرا هەستایەوە وتی" خوات لەگەڵ ناری ، ئەگەر ویستت چاوەڕوانم بکە من ئەت گەیەنمە ماڵەوە باش "
بە هیواوە سەیری کچەکەی ئەکرد تا ڕازی بێ بەڵام زۆر دڵنیایە کە بەوە ڕازی نابێ چونکە ئەوە یەکەم جار نیە کە ئەو داوایەی لێ ئەکات و ڕازی نابێ پێی وە کچەکە تەنها ماڵئاوای لێکید بێ ئەوەی هیچ شتێکی تر بڵێ کوڕەکە ئەوێی جێ هێشت و بەڕێکەوت بۆ ناو پۆلەکەی تا لەوە زیاتر دووانەکەوێت
کیم تایهیۆنگ کوڕی مامی ناری کوڕێکی باشە وە بەڕەوشتە بەڵام توڕەبونێکی ترسناکی هەیە ئەو لە هەمان زانکۆ لەگەڵ ناری ئەخوێنێت کوڕێکی تابڵێی قۆز وو خوێن شیرین کە کچانێکی زۆرلە زانکۆ ئاشقی بوون باڵایەکی بەرز چاوەکانی وەک چاوی پڵنگن زۆر جوانو سەرنج ڕاکێشن وە قژێکی ڕەشی هەیە کە پڕوو نەرمە کە بەشێکی لەسەر چاوەکانی هەێشتوەتەوە ئەوەش زیاتر سەرنج ڕاکێشی کردووە جەستەیەکی ڕێکو پیاوانە زەردەخەنەیەکی دڵ ڕفێن کە دروست کراوە بۆ دۆستایەتی ، ئەو لە بەشێکی جیاواز ئەخوێنێت لە بەشەکەی ناری بەڵام هەندێک جار چاویان بە یەک ئەکەوێت ، هەڵبەت هەندێک جاریش لەگەڵ ماڵەوەیان هاتوچۆی ماڵی ناری ئەکات چونکە ماڵی مامیەتی کوڕی تاقەنەی دایکو باوکیەتی ، ئەوان لەگەڵ ناری لە منداڵیەوە هاوڕێیەتیەکی جوان لە نێوانیان هەبوو تایهیۆنگ تەنها دوو ساڵ لە ناری گەورەترە ، ئەو هاوڕێیەتیە بەردەوام بو تا سێ ساڵ لەمەو پێش دوای ئەوەی تایهیۆنگ دانی بەهەستەکانی دا نا بۆ ناری ، بەڵام ئەوە بۆ ناری قورس بو ئەو کوڕەی کەتەنها وەک برایەک سەیری کردووە ئێستا کەوتوەتە دووای خۆشەویستیەوە بۆیە ، ڕەتی کردەوە چونکە ناتوانێت لە برایەک یان هاوڕێیەک زیاتر بیر لە تایهیۆنگی کوڕە مامی بکاتەوە ،بەڵام تایهیۆنگ بەردەوامە لەوەی چاوەڕوانی ناری بکات ، کە باش ئەزانێ هیچ ئەنجامێکی نابێت
دەی ئەوە دڵە ناتوانی ڕایەکەی بگۆڕی ئەگەر سور بێ لەسەر ئەوە ئەو دڵەیە کە هۆکارە بۆ ژیانت و پێویستە نازی بەڕێوە ببەی
" ناری ، ئەرێ ئەڵێم بۆچی ئێوارە بەیەکەوەنەڕۆینە دەرەوە "
هایریم سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی سەری ناری بکات و قسەیەک بکات
YOU ARE READING
جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥
Actionکچێک ژیانی ئەخاتە مەترسییەوە بۆ کوڕێک کە پێشتر هەرگیز نەیبینیوە ، بەڵام دواتر ئەبێتە جوانترین هەڵەی ژیانی