چاوەکانی بەهێمنی هەڵهێنا هەستی کرد قۆڵی ڕاستی هەڵکراوەو کانۆلایەکی پێوەیە وە بتڵە ئاوێکی بچوک بینی سەری بەرز کردەوە هەر کە جۆنگکوکی بینی کە دەستەکانی گرتوە
چاوەکانیان یەکیان گرت جۆنگکوک دانەویەوەو دەستی لە سەر ڕومەقی جێگیر کردو بە پەنجەی ئەو تاڵە قژانەی بردە دواوە کە هاتبونە سەر ڕوخساری
"هیچ نیە تۆ باش دەبی "
جۆنگکوک وای وت کاتێک پەنجەی لەسەر ڕومەتەخڕەکانی ناری ئەخشاند کاتێک دکتۆرەکە تەواو بوو لە پشکنینی دڵیدوای کاتژمێرێک لەو ژورە هاتنە دەرەوە تا نەخۆشخانە جێبهێڵن
بەهمنی ڕێگای ئەبڕی هەنگاوێک لە پێش جۆنگکوکەوە بوو
جۆنگکوک ئەوی وەستان تا زۆر بە وریاوەوە قۆڵی جلەکەی بۆ دابداتەوە..کەهەر ئێستا کانۆلاکەیان بۆی لێکردەوە
ناری بە شەرمەوە سەیری کرد و
سەرنجەکانی گواستەوە بۆ سەر زەویەکە"من لە هۆش خۆم چوبووم "
بەهێواشیو بەدەنگە نوساوەکەیەوە وای وتکاتێک جۆنگکوک تەواو بوو لەوەی قۆڵی جلەکەی بە تەواوەتی دابداتەوەو جلە کانی بۆی ڕێکخست
سەرنجەکانی گواستەوە سەر ناری دڵی هاوار ئەکات لەتاو ئازار ە زۆرەکەی نایەوێت چیتر ببێتە هۆی ئازار بۆی هەر خۆی ئەو شتانە بەهۆی ئەوە وە ڕویاندا
"پزیشکەکە وتی بەهۆی سەرماوە وات لێهاتوە وە بەهۆی نەخواردنی خواردنەوە بووە"
سەری نزم کردەوە کە وای وت ئاخر ڕوو نیە سەیری بکات چونکە بەهۆی ئەوەوە وای لێهاتوەهاتنە دەرەوە لەوێ ، بوو بوو بەشەو دوونیا تایک بوە...!
جۆنگکوک دەستە بچوکە کانی ئەوی خستە ناو دەستە گەرم و فراوانەکانی خۆی..کاتێک ئەوی ڕاکێشا بەدوای خۆیدا تا ئەو چەند دەرمانە بکڕێت کە دکتۆرەکە نوسیبووی
ناری تەنها وەک منداڵێک دوای کەوتبوو
ئەوی لە پشتی خۆی هێشتەوە کاتێک هێشتا دەستەکانی گرتبوو بە توندی...!!
وەک ئەوەی جۆنگکوک بیهەوێت پەیامێکی پێبگەیەنێت
بەو هەڵسوکەوتانەی
ناری تێگەیشتبوو لە زۆربەی شتەکان بەڵام بە شێوەیەک خۆی لە گێلی ئەدابەسەر شەقامەکاندا ئەڕۆیشتن هەردوکیان
بە بێ دەنگیهێشتا دەستەکانیان لە ناو دەستی یەکتریە
تەنانەت ناری دەستەکانی جۆنگکوکی توندتر گوشیوەسەرەڕای ئازارەکان..خەمباریو دڵتەنگی هەردوکیان
لە ڕادەبەدەر بووبەڵام وەک ئەوەی لە دونیایەکی تر بژین کاتێک پێکەوەن
ئەمە زیاتر لە سەر جۆنگکوک دیارە ئەو درەوشانەوەی سەر ڕوخساری کە چەند هەفتەیەکە نەبینراوە
هەموو ئەوەی لەو هەفتەیەدا دەیویست ئەوە بوو
YOU ARE READING
جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥
Actionکچێک ژیانی ئەخاتە مەترسییەوە بۆ کوڕێک کە پێشتر هەرگیز نەیبینیوە ، بەڵام دواتر ئەبێتە جوانترین هەڵەی ژیانی