14

27 3 37
                                    

ئێستا چۆن وەڵامی بداتەوە ؟!

چۆن بڵێت کە بەزۆری هایریم هاتوە لەگەڵی ؟!

چۆن خۆی لەو دوچاوە ڕزگار بکات کە زۆر بە بێ هەستی سەیری ئەکات ؟!


"جۆنگکوکاا"
دەنگی یەکێک لە کوڕەکان وای لە جۆنگکوک کرد ئاوڕ بداتەوە هەستایەوە بە پێکەنینەوە بەرەو کوڕەکان ڕۆیشت

بەجیا هەر یەکەیانی لە باوەش ئەگرت باوەش کردنێک لە دڵەوە ڕێک وەک ئەوەی ئەوانە برای ڕاستی خۆی بن

ناری تەنها وەک پەیکەرێک وەستابوو لە دوای جۆنگکوکەوە سەری نزم کردبووە و نەیئەویست سەیری ئەو کەسەی بەردەمی بکات

"یااا هیۆنگ زۆر بیرم ئەکردن "
جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک لە بەرامبەر ئەو کوڕانە وەستا

"درۆ مەکە کەروێشکی سەرەڕۆ بیرت بکردینایە ئەهاتیتەلامان "

یەکێک لە کوڕەکان وای وت کاتێک زلەیەکی لە پشت سەری جۆنگکوک دا

"بەڕاستی مە هیۆنگ خۆت بارودۆخی من شارەزایت ئەو ماوەیە پێویستی ئەکرد زیاتر لە کافتریاکە بمێنمەوە"
جۆنگکوک وای وت کاتێک دەستی بە شوێنی زلەکەوە گرتبوو و خۆی داماو دەر ئەخست

"باشە ..باشە تەواو گاڵتەم کرد "
هەمان کوڕ وای وت کاتێک دوبارە باوەشی لە جۆنگکوک دایەوە

"ئێ ..جۆنگکوک کارەکانت چۆن ئەڕۆن "
یەکێک لە کوڕەکانی  تر پرسی

"باش .. سوپاس هیۆنگ "
جۆنگکوک وەڵامی دایەوە

"ئەو خاتونە کێیە ..جۆنگکوک"
ئەو کوڕەی زلەکەی لەسەری جۆنگکوک دا پرسی

"ئاا هیۆنگ ئەوە ناریە ...کیم ناری هاوڕێی منە"
جۆنگکوک بەزەردەخەنەوای وت کاتێک دەستی ناری گرتوو هێنایە پاڵی خۆیەوە

ناری خێرا چاوەکانی بترز کردەوە سەیری جۆنگکوکی کرد دواتر ئەو کەسەی خەریکە بەچاوەکانی ناری بخنکێنێت
ناری چاوی گواستەوە سەر دەستی خۆی کە هێشتا جۆنگکوک گرتویەتی بۆیە بەخێرای دەستی لە ناو دەستی دەر کرد

"ناری ..ئەوە نامجونە ..کیم نامجون"
جۆنگکوک دەستی بۆ یەکێک لە کوڕەکان درێژ کرد

کوڕەکە بەزەردەخەنەوە سیری ئەکرد زۆر ناوازەبوو چاڵەکانی ڕومەتی بەدەرکەوتبوو باڵایەکی بەرز هەبوو هەرچەندە باڵای هەموو یان زۆر بەرز بوو

"سڵاو خاتو ناری خۆشحاڵ بووم "
نامجون بەزەردەخەنەوە وتی

"سڵاو منیش خۆشحاڵ بووم "
ناری وەڵامی دایەوە

"وە ئەوەیش هۆسیۆک "
جۆنگکوک دەستی بۆ ئەو کوڕە درێژ کرد کە زلەکەی لە پشت سەری دا

چاوناتوانێ بەرگە بگرێت لە ئاست درەوشانەوەی ڕوخسارە بێ وێنەکەی ئەو کوڕە لە پێکەنینەکەیەوە هیوایەکی جوان دیاربوو وەک خۆر ئەدرەوشایەوە 

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now