12

33 3 47
                                    

لە شوێنێک دوور لە جەنجاڵیوو قەرەباڵغی شار
دوور لە بیناو باڵەخانە بەرزەکات
دوور لە هەستە بێزارکەرەکانی خەڵکی دەورووبەر

ئەو شوێنە کە هەر بەبینینی ساردی بەگیان و ڕۆحت ئەدات،ئەوەندە شوێنێکی خۆشە هەر حەز ئەکەیت سەیری بکەیت و کاتی تێدابەسەربەری

ناری شۆک بووە ،ئاخر لە شارەکەی شوێنی ئاوایش هەیە ؟...بۆچرکەیەک هەموو شتێکی لەبیر کرد ئەوەی کە بێ ویستی خۆی لەگەڵ جۆنگکوک هاتوە ئەوەی نائاسودەبوو لەگەڵی ،

ئێستا ئەیەوێت بڕوات و باوەشی لێبدات چونکە هێناویەتە ئەم شوێنە
سوپاسی بکات کە هێناویەتە ئەم بەهەشتە

هەر سوچێک لێت بڕوانیایە گوڵ و گوڵزار بوو بەجۆرێک دەیبردیتە دوونیایەکی تر وەک ئەوەی خۆشی لەو جۆرەت هەرگیز نەبینیبت

بەڕاستی ئارام بەخشە

بەزەردەخەنەوە سەیری ئەو دیمەنەی ئەکرد هەر کە هەنگاوی نا بۆ ناو گوڵەکان و زەردەخەنەکەی گەورەتر ئەبوو دانە بەدانە سەیری گوڵەکانی دەوروو بەری ئەکرد وەک ئەوەی هەر گیز خۆشی لەو جۆرەی نەبینیبێت

ئەمە وای لە جۆنگکوک ئەکرد زەردەخەنە بۆ ئەو دڵخۆشیەی ناری بکات ، بەڵکو کەمێک ئەو شتانە لە بیر بکات کە بەسەری هاتوە
وە هەوڵی دڵخۆش کردنی ئەدات
یان بەڵکو بتوانێت پاداشتی ئەوەی بداتەوە کە لە پێناویدا خۆی خستە بەر چەک
لەبەر ئەوە هەوڵی دڵخۆش کردنی ناری ئەدا

ئەوەش وای کردبوو کە بەجۆرێکری تر ڕەفتاری لەگەڵ بکات ،دڵی نەیەت لێی توڕەبێت وەک ئەوەی لەگەڵ هەمووان توڕەو دەمار گیرە. ..وەدڵی نەیەت دڵی بشکێنیت

بەڵکو لە جێی ئەوانە تەنانەت هەوڵی دڵخۆش کردنی ئەدات

ئەمانە بەڕاستی جێگای سەرنجە ئەی وانیە
کوڕێک کە هەرگیز حەزی بەچارەی کەسنەکردە
ئێستا هەوڵی دڵخۆش کردنی کچێک دەدات

ناسینی ناری بۆ جۆنگکوک سوپرایزێکی شاهانەبوو
وایکرد هەست بە گرینگی خۆی بکات لەگەڵ ناری هەوڵی دڵخۆشکردنی خۆیشی بدات
ئەوەتا دوای ماوەیەکی زۆر زەردەخەنە ئەکات وەک ئەوەی کێشەیەک لە ژیانی ئەو دا بونی نەبێت

"ئێرە بۆ ئاوا خۆشە "
ناری وتی و دەستەکانی بڵاو کردبوەوە و بایە فێنکەکە لە ڕوخساری ئەدات

جۆنگکوک کە لەدوای ئەوە وەستابوو و پاڵی بە ئۆتۆمبیلەکەوە دابوو..ئارەزووی لە باوەشکردنی هەبوو بەڵام ئەزانێت ئەو هاروهاجەی بەردەمی ئاوا ناوەستێت!!بۆیە نایەوێت ئەو خۆشییەی لێ تێک بدات
لەبەر ئەوە تەنها بەزەردەخەنەوە سەیری ئەکرد

ناری ئاوڕێ دایەوە بۆی و بەزەردە خەنەوە سەیری ئەکرد

"ئێرەت لە کوێ دۆزیوەتەوە ؟!هەرگیز شوێنێکی ئاوا خۆشم نەبینیەوە "
وای وت کاتێک برۆکانی گرژ کرد .. ئاخر جوانیەکانی ئەم وەرزە زۆرن کە ئەم خاتونە لە کیسی چوە و خەمی بۆ ئەخوات

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now