10

39 2 91
                                    

"هایریم بوەستە لە پێکەنین "

"ئای خوایە هەست ئەکەم ڕوخسارم کشاوە بەهۆی پێکەنینی زۆرەوە ، باوەڕ بەوەناکەم ئاییی سکم ئازاری هەیە بوەستە توڕەمەبە کچی سەرۆک وەزیران ئەگەرنا منیش ئەبێ چاوەڕێی سزابم "

هایرم زۆر پێکەنی بەهۆی ئەوەی ناری باسی ئەوەی بۆ کرد کە چۆن لەگەڵ جۆنگکوک یەکیان ناسیوە و باسی هەموو ڕوداوەکەی بۆ کرد بەڵام هایریم زۆر بەسەختی پێئەکەنی بۆ ئەو بیرۆکە گەمژانەییەی هاوڕێکەی ، وە لەلایەکیشەوە دڵگران بوو بۆ ئەوەی هاوڕێکەی بە باروو دخۆخەدا تێپەڕیوەو نەیزانیوە چونکە ئەو باروو دۆخە بۆ کچێک سەختە

"هایریم پەشیمانم مەکەوە لەوەی بۆم باسکردی "
ناری پەنجەی بۆ بەرز کردەوە وەک هەڕەشەو

"نانا ، تەواو ئیتر پێناکەنم بەڵام بەڕاستی ئەوە مایەی پێکەنینە کچی سەرۆک وەزیران بوەستە ئەو پیاوانە چەندە گەمژە بوون باوەڕیان کردوە بێگومان ئەوەش لە بەختی باشی تۆ "

"بەڵێ ئەوەیش لە بەختی باشی من "
ناری وەڵامی دایەوە

"بەڵام بەڕاستی ئەوە ڕێکەوتێکی زۆر جوانە ،کوڕێکی قۆزی وەک جۆنگکوکت ڕزگارکردووە واههـ ئەوە تۆ بەس ڕێکەوتی کوڕە قۆزەکان ئەکەیت بیری هاوڕێکەیت ئەکەوێتەوە باوەڕناکەم ئەو جوانیە چی بوو هەیبوو ئەوانە باندی کوڕەقۆزەکان بەڕێوە ئەبن جوانی ئەو کوڕە دڵی داگیر ئەکرد ،چاوەکانی ماندوو ئەکرد ئەوەنە جوان بوو ،ناوی چیبوو جۆنگکوک ناوەکەی وت بوەستە چییبوو هممم ئەهاااا جیمین ، پارک جیمین "

"چۆن توانای ئەو هەموو قسەیەت هەیە بۆخاتری خوا ،ئەوجا ئەوەتەنها ڕێکەوت بوو من ئەوم ڕزگارکرد وەهەرکەسێکی تربووایە هەمان کارم بۆی ئەکرد ،ئەسڵەن ئەو هاوڕێیەی زۆر خۆبەزل زانوو لوت بەرز بوو تۆیش زۆر گەورەت کرد"

⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇⋇

"جۆنگکوک ئەو کچە زۆر توڕە دیارە ،بەڕاستی پێم وابێ ئەو پیاوانە لەبەر ئەوە ئاوا لێی ترساون "

"هیۆنگ بوەستە لە گاڵتەکردن سەرەتا هەڵەکە هی تۆ بوە پێوسست بوو داوای لێبوردنی لێبکەی بەو شێوە ئەویش ئەوەندە توڕە نەدەبوو"

"ئاهـ ،باشە تەواو ئەزانم هەڵەی من بوو وە دواتریش داوای لێبووردم لێی کرد "

"بەڵێ تۆ کارێکی باشت کرد ئەگەر نا بەهۆی تۆوە لەمنیش توڕە ئەبوو "

"ئەهووو ، دەی بڵێ لە خۆت ئەترسای ئەترسای جارێکی تر نەیەتەوە بۆ کافتریاکە وایە ، جۆنگکوک ڕاستیەکەم پێبڵێ تۆ ئەوت بەدڵە هممم "

جیمین چاوەکانی لە جۆنگکوک بچوک دەکردەوە لە کاتی قسەکانیدا وە لە کۆتا وشەی پێکەنی

"چـ_چیی نا نا نەخێر بەدڵبوونی چی تۆ باسی چی ئـەکەیت بوخاتری خوا ،کارەکە ئەوەیە ئەو یارمەتی دام وە منیش ئەمەوێت بەهەموو شیوەیەک یارمەتی بدەمەوە ،وە من ئەوم بەدڵ نیە تەنها ئەمەوێت ببێن بە هاوڕێ "

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now