8

32 3 31
                                    

"وادیارە کەسێکی تریش کەوتوەتە داوی خۆشەویستیتەوە خاتو ناری ئاهـهـ بەڕاستی کارت قورسە "                       

" هایریم بیبڕەوا "                 

"یااا بەڕاستی کوڕێکی قۆز بوو ، جۆنگکوک ناوەکەشی وەک خۆی وایە ، "                   

"زۆۆر بەدڵتە ،دوای ژوانی لێبکە "      

"گەمژە مەبە چۆن کچێک داوای ژوان لە کوڕ ئەکات ، هەم ئەو بە ئاشکرا پێوەی دیار بوو کە تۆی بەدڵە "

" قسەی بێ مانا کوا شتی وا هەیە "          

"ئەوەتۆ چی دەڵێ مەگەر کوێر بوو ، نەت ئەبینی چۆن سەیرت ئەکات یان چۆن بە نەرمی قسەی لەگەڵ ئەکردی ، ئەی چی دەربارەی پارەی قاوەکان ئەی شیرینیەکان ، ئەگەر تۆی بەدڵ نەبێ بۆچی شیرینیشی بەمن نەدا تەنها بە تۆی دا ، "    

" ئەوانەی تۆ ئەڵێیت هیچی ڕاست نین ، سەیر بکە نەکەیت لەماڵەوە باسی ئەو شتانە بکەیت تێگەیشتی "

" نا نا نایکەم ، تۆ بە من بڵێ هیۆک لەماڵەوەیە وایە "

" ئهم ، لەماڵەوەیە "                  

"ئای خوایە بەڕاستی ئەوە ناوازەیە "    

" ئایشش ،لەتۆ کەی واز لەو ڕەفتارە مناڵانەیەت دێنی "

"گەمژەی بێ مێشک خۆشەویستی شتێک نیە بتوانی وازی لێ بهنی چی ئەگەر براکەشت هەمان هەستی بۆ من هەبێت واههـــ"

"کەس ئەوە نازانێت لەوانە "      

"یاااا تۆ خەریکە ئومێدم پێ ئەدەی "   

گەیشتنەماڵەوەو چونە ژورەوە        
بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشتن لەوی باوکی ناری و هیۆکی برای دانیشتبوون وەدایکیشی لە چیشتخانەکە بوو   

"سڵاو من گەڕامەوە"                 
ناری بەدەنگێکی کەمێک بەرز وای وت کەوای کرد باوکی و براکەی سەیری بکەن                 

"بەخێر بێیتەوە کچەکەم"           

"زۆر سوپاس باوکە گیان ، باوکە بۆ ئەم ئێوارەیە هایریم لەلای ئێمە نان دەخوات دایک و باوکی درەنگ دێنەوە بۆیە داوام لێکرد لەگەڵ من بێتەوە بۆ ماڵەوە تا بەتەنها نەبێت "

"کارێکی باشت کردووە کچەکەم ، هایریم کچم بەخێر بێت حاڵی باوکت چۆنە ئەو باشە "

"زۆر سوپاس مامە ، باوکیشم حاڵی زۆر باشە " 

"بەخێربێیت هایریم "               
هیۆک هەستایەوەو بەزەردەخەنەوە بەخێر هاتنی کرد

"ز...زۆۆر ســ سوپاس "            
بەزۆر لکە کردنەکەی خۆی ئەشاردەوە تا شەرمەزار نەبێت                      
ناری هەستی پێکرد بوو بەزۆر خۆی گرتبوو تاوەکو پێکەنیینەکەی بشارێتەوە            

جوانترین هەڵەی دڵم ❁♦♥Where stories live. Discover now