Yuri ✨

214 18 2
                                    


دوای دوو ساڵ....

"وە پێمگووت کە دوور بکەوێتەوە....من...من خۆشەویستم هەیە..."
ئەوە نزیکەی ١٠ خولەک دەبێت کە قسە بۆ ئۆفیسەکەی دەکات...

"خ خەڵک گرینگی بە پەیوەندی کەسانی دیکە ن نادەن لەم ڕۆژانە...بۆ نمونە کچ...؟من پیاوێکی گیراوم ( خۆشەویستم هەیە) دەمەوێت دوور بکەونەوە لێم ئیوووووو گەمژەینە...!!"
جۆنگکوک ڕووخساری وا دەردەخست کە قێزی لەو شتانە دەبێتەوە...

"یوری ئازیزم تۆ متمانەت بەمن هەیە ڕاستە...؟"
ویستی هەڵبستێتەوە بەڵام بەداخەوە نەیتوانی و کەوتە سەر ئەژنۆکانی وە برۆی ئازاری پێ گەیشت بەڵام دەزانن چی...؟هەر گرینگیشی پێ نەدا تەنها ئاهێکی دایەوە...

"جۆنگکوک...!!!!!"
لەناکاو دەنگێکی ئاشنا لە ژوورەکە بڵاو بۆوە کوڕە قژ ئاڵتونیەکە چاوەکانی زەق بوونەوە کە هاوڕێ ئازیزەکەی لەسەر زەویەکە بینی...

جیمین بەخێرایی ڕۆیشت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بەڵام لەناکاو قاچی بەر بوتڵێکی کهول کەوت کە هاوڕێکەی خواردبوویەوە...

ئاهێکی دایەوە و ڕۆیشت بۆلای جۆنگکوک تاکوو هەڵی بستێنێتەوە...

"جۆنگکوک بۆ ئەمڕۆ ئەوەندە بەسە....بابڕۆینەوە ماڵەوە.."
جیمین بە جدی گووتی بەڵام جۆنگکوک تەنها بە شێوەیەکی خەواڵووی سەیری دەکرد

"یوری....!یوری من دەباتەوە...بۆ ماڵەکەمان...بەجێم بهێڵە...!"
جۆنگکوک بە ئەستەم دەیتوانی وشەی ڕاست دەرببڕێ..

"نەخێر جۆنگکوک...!!ئێمە دەڕۆینەوە ماڵەوە من دەتب..."

"نەخێر نەخێر نەخێر....!!!یوری...!ئازیزم بە جیمین بڵی بەجێم بهێڵێت..!!!"
جۆنگکوک بۆڵەبۆڵی دەکرد هەوڵی دەدا جیمین دووربخاتەوە جیمین خەریکبوو توڕە دەبوو..

جیمین سەیری جۆنگکوکی دەکرد دواتر سەیری کورسیە بە تاڵەکەی کرد کە تەواوی کاتەکە جۆنگکوک قسەی بۆ دەکرد...

ماوەی دوو ساڵ تێپەڕیەوە بەسەر ڕووداوەکەدا زۆر شت گۆڕاوە لەم ماوەیەدا جۆنگکوک بەتەواوی کەسایەتی خۆی لەدەست داوە لەو کاتەوە نەیتوانی یەک هەنگاو خۆی بەرەو پێش ببات...

هەموو ئەو یادگاریانەی لەگەڵ یوری هەیبوو نەیاندەهێشت بخەوێت بەبێ گریان هاواری دەکرد کابووسی دەبینی کاتێک لەناو ڕووداوەکەدابووە هەموو کاتێک هەست بە خراپی خۆی دەکات کە نەیتوانی هیچ شتێک بکات تەنانەت بچووکترین یارمەتیش...

زۆر بەدەگمەن دەچوو بۆ کۆمپانیا ئەوەی کارەکانی بەڕێوەدەبرد جیمین بوو کە جۆنگکوکی بەم شێوە شکاوە دەبینی لەکاتێکدا بە ناچاری دەبوو هەموو کاتێک بارودۆخی جۆنگکوک بۆ بەڕێز جیۆن و خاتوو جیۆن ڕوون بکاتەوە کە دەبووە هۆی دڵ شکاندنیان لەدوای مانگێک خاتوو جیۆن نەیدەتوانی ڕێگری لەخۆی بکات لەوەی بەردەوام داوا لە جۆنگکوک بکات لەگەڵ ئەوان بمێنێتەوە...

Jeon jungkook/سکرتێرە هەڵەشەکە Where stories live. Discover now