Yuri✨

94 13 18
                                    

ئەو شەقامەی کە فرۆشگاکەی یوری لێیە☝🏻

"یوری...!!"
ڕاچڵەکی و لە بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە سەیری ئەو لایەی کرد کە دەنگەکەی لێوە هات ئافرەتە پیرەکە بوو بە نیگەرانی سەیری یوری دەکرد هەموو چرچولۆچیەکانی ڕووخساری دەرکەوتبوو...

"پ پوری....ت تۆ...."
یوری دەیویست کە وشەکان پێکەوە بنێت بەڵام نەیدەتوانی لەناکاو سەیری دەستەکانی کرد بینی هیچ خوێنێکی پێوە نیە کەمێک لەرزی و هەناسەکانی خەریکبوون قورس دەبوون هەرچەند کەشەکەی دەیبەستیت بەڵام یوری ئارەقەی کردبۆوە...

یوری لەوێدا بەشۆکی دانیشتبوو تەنانەت تێبینی نەکردبوو کە چای و سونگ لەوێ بوون تەنانەت خێزانەکانیان کە لە نهۆمی خوارەوە بوون بەخێرایی هاتنە سەرەوە لەوانەیە گوێیان لەدەنگی بوبێت....

هەموو ئەو گۆڕانکاریانە وایان دەکرد کە یوری سەری لێ بشێوێت لەسەر زەویەکە دانیشتبوو نەیدەزانی کە چۆن ئەو دیمەنانە لێک بداتەوە...

چای قورگی پاک کردەوە پێش ئەوەی لەتەنیشت یوری دابنیشێت و دەست لەسەر شانی دابنێت...

"هێمن بەرەوە هەر شتێکی کە ئێستا دەیبینیت تەنها خەیاڵێکە..."
یوری بە هێواشی سەیری چای کرد باوەڕی بە وشەکانی نەدەکرد چەندی دیکە دەبێت کە باوەڕ بەو وشانە بکات کە پێی دەوترێ....؟!یوریش بەهەمان شیوە مێشکی هەیە...

"نەخێر چای..."
دەنگی شکابوو چای زانی کە بەنیازە بگری...

"یوری...."

"من بەتەواوی نەخۆشم...؟!خەریکە شێت دەبم...؟هەموو ئەو شتانە چین کە دەیان بینم...؟"
یوری بە لەرزینەوە قسەی دەکرد و زۆر بێ دەلیل بوو

"چی...؟! نانا گیانی من ئەوە ڕاست نیە کە دەیڵێیت...!سەیرکە ئەو بابەتە ئەوەندەش جدی نیە ئەوە تەنها وڕێنەیە و هەموو کەسێک وڕێنە دەکات ئاساییە...!"
پوری گووتی کۆتا وشەکانی کەمێک بە شڵەژاوی گووت بەڵام هێشتا دەیویست باوەڕ بە یوری بێنێت...

"ئاسایی نیە...!هەموو کاس وڕێنە ناکات...!"
یوری گووتی

"باوەڕم پێ ناکەیت...؟!من پەرستارم...!من ئەوە دەڵێم چونکە چەندین کەیسی وامان هەبووە...!"
ئافرەتەکە سەیری دایکی چای کرد ئاماژەی بۆکرد کە باوەڕ بە یوری بێنێت...

"بەڵێ...!!چەندەها کەس وڕێنە دەکەن ئەوە بەهۆی سترێ..."
دایکی چای گووتی بەڵام چای قسەکەی پێ بڕی

"سترێس...!!!بەڵێ سترێس من دڵنیام کە تۆ بیرت لای فرۆشگاکەیە...!!پێم گووتیت کە ڕێگایەک دەدۆزینەوە پێم نەگووتی...؟!پێم گووتی کە سترێس نەبیت هەموو ئەمانە بەهۆی سترێسەوە ڕوو دەدەن...!"
چای گووتی

"بەڵام..."
یوری گووتی

"بەڵام نیە...!ڕووخسارت زۆر ماندوو دیارە چای یۆنگ کچم یوری ببە ژوورەکەی دڵنیابەوە کە خەوی لێ دەکەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ پێویستە پشوو بدەیت بۆ ئەوەی زاڵ بیت بەسەر ئەو سترێسەیا...!"
پوری گووتی

Jeon jungkook/سکرتێرە هەڵەشەکە Where stories live. Discover now