Love is not over...
ئاوابوونی خۆر نزیک دەبۆوە....هەرگیز خۆر لەخۆرهەڵاتەوە ئاوا نەبووە دوونیا چەند سەیرە لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر لەلای سەیرتر دەبێت مێشکی شێواو و ئاڵۆزە هەست بە بۆشاییەکی گەورە دەکات....تەنانەت ئێستا ئەو خۆرە مێشکی ئاڵۆز کردووە...
ئەو توانایەی لەدەستداوە تاکو جوانی لەو خۆرەدا بەدی بکات...بیری دەکردەوە چۆن هەمووشتەکانی دەوروبەری هەوڵدەدەن بیترسێنن...هەمووشتێک......یان هەمووکەسێک...؟
"خۆرەکە زۆر جوانە...ئەی وانیە...؟!"
یوری لەبیرکردنەوە وەستا کاتێک گوێی لەدەنگێکی ئاشنا بوولەلایەوە دانیشت و قاپێک سوپی گەرمی لەبەردەمی ڕاگرت یوری بە سوپاسگوزاریەوە وەری گرت بەدەستە ساردەکانی گرتی پێویستی بە شتێکی گەرم بوو تا بیخوات لەم کەشە ساردەدا...
"سوپاس...نامجوون.."
یوری گووتی کاتێک دەستی کرد بە خواردنی سوپە گەرمەکە لەو کاتەدا نامجوون قورگی پاککردەوە دوای یەک جار خواردنی سوپەکە هەوڵی قسەکردنی دەدا..."ئایا من هێشتا شایەنی ئەوە نیم کە ببم بە هاوڕێت...؟"
لەناکاو گووتی بەڵام ئەوە شتێکی ئاسایی بوو لای یوری نامجوون هەمیشە ڕاشکاوانە دەدوێ.."ن نەخێر نامجوون تۆ بەهەڵە تێ..."
"بەڵام تۆ قسەم بۆ ناکەیت...وەک ئەوەی لەگەڵ چای قسەدەکەیت..."
بەشێوەیەکی منداڵانە گووتی و وایکرد یوری زەردەخەنە بکات..."چای ئەوەی بەتۆ گووت...؟!"
یوری گووتی کاتێک برۆکانی بەرزکردەوە"ئەو لەوانەیە ویستبێتی کەتۆ ئیرەیی ببەیت وەک چۆن هاوڕێکان دەیکەن...دڵنیام..."
"من هەمان کەسم لەگەڵ هەموان جیاوازی ناکەم..."
یوری گووتی کەمێک زەردەخەنەی کرد"کەواتە بۆچی...؟!کەمێک قسە بکە...لەوە دەچێت..."
نامجوون دەنگی کەمێک خەمبار دەرکەوت"ماندووکەرە...قسەکردن ماندووکەر و قورسە...کاتێک قسەکان بەڕێکی لەدڵ نایەنە دەرەوە...کاتێک هەست ناکەیت کەسە ڕاستەکە لەبەردەمت دانیشتووە...زۆر ماندووکەرە کە قسە بۆ کەسێک بکەیت کە لێوتێناگات... بەڵکو..."
یوری وەستا هەوڵی دەدا بزانێت کە چی گووت وشەکان لەناکاو لەدەمی خزان و نەیتوانی ڕێگریان لێ بکات..."بەڵکو...؟"
نامجوون پرسی و یوری سەیری چاوەکانی کرد بەڕێکی لە چاوەکانیدا ئەوەی دەبینی کە هیوای دەخواست لەچاوی ئەوانی دیکەش بیبینێت...بەڵام هەرگیز نەیبینی لە چاوی هیچ کەسێک...
جەنگان بۆ گوێ گرتن...
بۆ یەکەم جار دوای ماوەیەک کەسێک جەنگا بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بڵێت...ئەو چاوانە ئاماژەیان دەنارد کە ئەو ئامادەیە تەواوی کاتەکە گوێی بۆ بگرێت...